به سه رهاتي زماني كوردي به سته زمان! : له ڕابردوى، ئێستاو دواڕۆژيا
به شي 1: پێشه كي
له مێژه مه ڕاقي ئه م كێشه ى زماني زگما كي كورديم. هه ر له منداليه وه هه ستم پێ كردوه كه ئێمه له ماهيه تي زمان تێنه گه يشتوين. له و سه رده ما خوينده واري له كوردي و سه واد له هه ر زمانێكي تر زۆر كه م بو. ئێستاش كه راده ى خوينده واري به پێچه وانه ى ئه و كاته و
وه زعي گشتي كورد زۆر باشتره به خێري شه هيدان و له سايه ى سه ري پێشمه رگه و خێرخوازاني تر، به دامه زراندني حوكمه تي هه رێمي كوردستان له عراق، بۆچونمان بۆ زمان له جاري جاران خرابتره، به داخه وه. سه به بيش بيروباوه ري سياسيه، واته
كوردايه تي. ئه م بزوتنه وه ڕۆشنبيريه پێشكه وتنه چونكه عه لمانيه، به لام ده ستكاري له زماني زگما كي كورديمان ده كات له به ربه ره كاني بيروباوه ري دين و ئايه ني سياسي.
ئه وه ش بڕيه تيه له لابردني كه ليمه كاني به ئه سل عه ڕه بي و گۆڕانكاريان سه ر به سه ر به ره و ئينگليزو ئه وڕوپي. په ندي پيروپێشيناني كورد ده لێت: دايكت كوردو باوكت كورد،
ئه و عنوانه ت له كوێ گرت! بيانۆو هه نجه تيشيان بڕيه تيه له وه ى كه عه ڕه بي زماني داگيركه رو بێگانه يه! ئه ي ئينگليزي زماني ئيمپڕاتۆريه تي به ريتانياى مه زني داگيركه ري نيوه ى جهان نه بوو؟ ئه ى ئه وڕوپيه كاني ڕۆژاوا له عه ڕه به كاني ڕۆژهه لاتي
ناوه ڕاستمان بێگانه تر نينه؟ واته ده سته لاتدار زماني خۆى ده چه سپێنيته سه ر زماني ژێر
ده ستي و پێچه وانه ى ناشێت، زمان ناتوانيت ده سته لاتداري ئه نجام بدات، يان بيگۆڕيت.
به حوكمي جێگه ى جوغرافياى كوردستان و ڕوداوه كاني تاريخي له ده ورو به ري، زماني كوردي گۆڕانكاريه كي زۆري به سه رهات له قسه پێكردن و نوسيني. وه كو سايري
زمانه كاني موسلمانه كان، كوردي زۆر كه وته ژێر ته ئسيري عه ڕه بي به حوكمي ئه وه ى كه زماني ديني ئيسلام بو. دوا به دواى ئه ويش، فارسي و توركي له ڕێگه ى ده سته لاتداري ئيمپڕاتۆريه تي ئيراني و عوسمانلي ئه و ته ئسيره چه سپاندرا. بۆ به راوردي، لاتيني، زماني ديني مه سيحي، به هه مان چه شنه ته ئسيري له زماني هه مو ئه وڕوپيه كاني مه سيحي كرد له ڕێگه ى ده سته لاتداري ئيمپڕاتۆريه تي ڕۆماني له ئيتاليا. هه تاكو دامه زراندني ده وله تي نه ته وه يى خۆيان به ر له چه ند سه ت سالێك، هه مو نوسينيان هه ر به زماني لاتيني بو.
ئێستا، به خته وه رانه، هيچ له و زمانانه هيچي تر ته ئسيريان له سه ر كوردي نيه. به داخه وه، ته نها مه ترسي له نێوچوني شێوه زاره كاني(لهجات) ڕه سه ني كوردي له كورد خۆيه تي، واته بيروباوه ري سياسي ته سكي كوردايه تي و ديارده ى ناو چه گه ري. هه ر بابا يه كه و
داوا ده كات كه گوندي خێله كه ى خۆى بكرێته شاري هه لمه ت و قورباني و هونه رو هه مو
خه سله تي باش، با باقي كوردستانيش بكرێته زه وي و زاري ته ڕه ماش! هه ر بابا يه و به
به ژنوبالاى ئاغه ى خۆى و شارو گوندي و گه ڕه ك و كۆلان و بنه ماله و خێزاني هه لده لێت و شيعري بۆ ده نوسيت. كوردو كوردستان مۆده يان نه ماوه. كام بستي خاكي كوردستان قورباني نه داوه؟ لێكۆلينه وه ى خۆم به خويندني علمي زمانه وانيه(علم اللغة،اللسانيات)، (Linguistics ) و ته رجومه كردنه له ئينگليزيه وه و هه ر به و زمانه م نوسيوه و
ته رجومه م كردوه بۆ عه ڕه بي، كه ده قي له و هێلي په يوه ندي ئينته رنێتي خواره وه يه. تكايه سه يري بكه يت به تايبه تي نه خشه كان(شكل بياني) كه بريه تين له:
ڕابردوى
نه خشه ى 1: نمونه يه كي جوغرافياى كوردستان
نه خشه ى 2: نمونه يه كي ڕوداوه كاني تاريخي ده ورو به ري ناو چه كه و جيهان
نه خشه ى 3: سه روچاوه ى زماني كوردي له بنه ماله ى هيندو- ئه وروپي
نه خشه ى 4: دابه شبوني زمانه ئيرانيه كان به گوێره ى جێگه و زه مان
نه خشه ى 5: دابه شبوني شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي به گوێره ى جوغرافياى
ئێستاى
نه خشه ى 6: گۆڕانكاري و به سه رهاتي ئێستاى زماني كوردي
دواڕۆژي
نه خشه ى 7: ئه وانه ى باكيان هه يه و ئه وانه ى ده سته لاتدارن له زماني كوردي
نه خشه ى 8: هۆكاره كاني سياسي و ئابوري و كۆمه لايه تي و ته كنيكي
نه خشه ى 9: پێنج هێزه كاني پێربشكێى و به ربه ره كاني به گوێره ى(م. پۆرته ر)
نه خشه ى 10: هۆكاره كاني به هێزي و بێ هێزي و مه ترسي و ئاسۆيي
تێبيني:
به ر له نزيكه ى سي سال ئه م نه خشه ى 6 م به شێكي كاريگه ر بو له خويندني پله ى دبلۆما له علمي زمانه واني. دوابه دواى، كورته ى لێكۆلينه وه كه م ته رجومه م كردوه بۆ عه ڕه بي، سياسة تغيير اللغة الكردية، كه له گۆڤاري الثقافة الجديدة,العدد 255 آيار- حزيران 1993 والعدد 262 شباط – آذار1995 نه شر كراوه و اللغة الكردية والناطقون بها، الثقافة الجديدة العدد 274 كانون الثاني – شباط 1997 و دراسات في اللهجات الكردية، عام 1994 و أصل اللغة الكردية ولهجاتها، 1995. هه ر چه نده زانياره كان له سه روچاوه كاني ئينگليزيه وه م وه رگرتونه و ته رجومه م كردونه وه، به لام نه خشه كان له نمره1 هه تاكو نمره 5 له
ئه ندازه يي خۆمن بێجگه له نه خشه ى 3 كه له قاموسه كاني زمان به شێكيم وه رگرتوه و
هاني داوم بۆ سازكردني نه خشه كاني تر. نه خشه ى 6 له بيركردنه وه ى خۆمه. نه خشه كاني
7هه تاكو 10 له خويندني پله ى دبلۆما يه ك له به ڕێوه به رايه تي(ادارة) بو و ئه ويش هاني داوم بۆ سازكردني نه خشه كاني. سوپاسي براده رم، مهندسي معماري نعمان منى، ده كه م بۆ
يارمه تيداني تكنيكي له به كارهيناني كۆمپيوته ر. سه روچاوه كان له كۆتايي،لاپه ڕه(25 )، به ئينگليزي و له سه ر لاپه ڕه كاني نه خشه كان به عه ڕه بي نوسراون، كه بريه تين له :
نه خشه ى 4: زمانه كاني يه كيه تي سۆڤيه ت، له نوسيني ب. كومري له زانكۆى كێمبريج
نه خشه ى 5: شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي. لێكۆلينه وه ى دكتۆراى 1954-1955 پرۆفسور د. ن . مكنزي له زانكۆى له نده ن.
گه رچي نوسيني لێكۆلينه وه كه م ته رجومه كردوه بۆ عه ڕه بي، به لام له به ر ئه وه ى نه خشه كان له نمره1 هه تاكو نمره 5 ناوي ميله تان و زمانه كانيان و شێوه زاره كاني كوردين، تێگه يشتنيان ئاسانه به كورديش، واته به لابردني (ال) له سه ره تاكه يان و( ة ) له كۆتايه كان. هه روه ك زوتر باسم كردوه، ئه سليه كه شي به ئينگليزيه و به بابه تي ( Word) و ( Pdf) و ( PowerPoint) له لام هه نه و له كۆڕي زمانه وانيم له زانكۆى له نده ن و سه لاحه دين و كۆيى به كارهيناوه و به عه ڕه بيه كه شي له ئه كاديميه ى كوردي له هه ولێر.
1.اللّغة الكردية،انحدارها وتشعّب لهجاتها ومشروع لتوحيدها. إعداد المهندس محمد توفيق علي
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 8- تاريخ 17 تشرين الأول 2011
http://www.sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&task=download&id=1
2. محمد توفيق علي.- تخطيط اللغة الكردية
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 7- تاريخ 10 تشرين الثاني 2011
مهندس محمد توفيق علي ( MCIL)
ئه ندامي ئينستيتيوتي زمانه واناني ميري له به ريتانيا
به سه رهاتي زماني كوردي به سته زمان! : له ڕابردوى، ئێستاىو دواڕۆژيا
به شي 2: ماهيه تي زمان. مهندس محمد توفيق علي*
زمان ئه و به هره يه كه ئاده ميزاد له گيانله به ره كاني (حيوان) تر جودا ده كاته وه. زمان
چه ند وه زيفه ى كۆمه لايه تي هه يه بۆ دابينكردني مه به ستي ماهيه تي خۆى. به گوێره ى
(اوكونكو)له حاله تي فره زماني يان شێوه زاره كاني زمانێك،سێ وه زيفه ى سه ره كي هه نه:
- (اتصال) په يوه ندي پێوه كردن له نێوان كۆمه لگه يه كي زماني
- (تعبير) ده ربڕيني هه ست و بيروباوه ر
- (مشاركة) به شداريكردن له گوفتو گۆ
دو وه زيفه ى تريش هه ن، كه له پله يه كي نزمترن و له ديارده ى گۆڕانكاري كوردي هه نه:
- (توحيد) يه كگرتن له نێوان خۆيان
- (انفصال) جودابونه وه له واني تر
زمان عورفه(كۆد)و به خۆى بێ لايه نه، ئه وه ى قسه ى پێ ده كات بڕياري به كارهيناني ده دات به چاكي، يان به خراپي. هيچ زمانێك مولكي تايبه تي كۆمه لگه يه كه ى نيه،به لكو
مولكي هه مو ئاده ميزاده، به پێچه وانه ى خاك و ساماني نيشتمان. هه ر زمانێك ڕێزماني تايبه تي خۆى هه يه و به شێك له كه ليمه كاني له گه ل زمانه كاني تر هاوبه شن.هه بون و نه بوني ئه و جۆره كه ليمانه ش هيچ په يوه ندي به وه زيفه كاني زمان و به كارهيناني نيه. گۆڕانكاريشيان يه ك زه ڕه له پله و پايه ى زمانه كه و كۆمه لگه كه به رزتر ناكاته وه. واته، ئه و ديارده يه ى كوردي به لابردني كه ليمه كاني به ئه سل عه ڕه بي و ئيسلامي و ئالوگۆڕي سه ربه سه ر به ره و ئينگليزو ئه وڕوپي هيچ له حاله تي ئێستاى كوردي(نه خشه ى 4) نا گۆڕيت و نايگه ڕينيته وه به ره و سه روچاوه ى ئه وروپي(نه خشه ى 3). په ندي پيروپێشيناني كورد ده لێت: هه مبو هه مبو پاره ى ناكات، هه يتم هه يتم ! ديارده يه كي جوانكاريه به مكياج، سوراو سپياو، جل و به رگي پۆشته ى ئه وڕوپيه هيچ له جه وهه ري كورديه كه نا گۆڕيت. له ئه نجاميا ده بيته زمانێكي ده ستكرده وه كو (ئێسپێرانتۆ) كه به ر له سه ت سالێك له ولاتي نه مسا دروستكراو هه تا ئێستا ته نها
چه ند هه زار كه سێك له سه رتاسه ري جيهان خۆيان فێركردوه به هيوايه ت. به لام زماني زگما كي كه س نيه، واته هه ر له دايكبونيه وه مردوه. ئه وه ش به لگه يه كه زمان له زانكۆو
نوسينگه و ستوديو و ئه كاديميا دروست ناكرێت. ئه وان ده توانن وه سفي بكه ن، واته وه كو كاميره وێنه ى بگرن و وه كو ئاله تي تۆماركردن ته سجيلي بكه ن له هه ر كاتێك. زماني
ره سه ن له زگما كي ئاده ميزاد له دايك ده بيت و له زه وي و زاري گوندو له بازاري نێو شار په روه رده ده كرێت. شێوه زاره كاني قسه پێكردن به هه زاران سال له شێوه زاري نوسين
كه ون ترن و پێويسته بپارێزرێن، نه ك به ده ستي كورد خۆى له نێو ببردرێن (انتحار).
ديارده ى گۆڕانكاري كوردي به لابردني كه ليمه كاني به ئه سل عه ڕه بي و ئالوگۆڕي
سه ربه سه ر به ره و ئينگليزو ئه وڕوپي پێوه نده به بيروباوه ري سياسي و درێژه پێدانيه تي، واته كوردايه تي و ده ربڕيني هه ستي به ربه ره كاني بيروباوه ري ئايه نيه،واته علمانيه ته و د ژي عه ڕه بيه. ئه و بزوتنه وه يه به ناو ڕۆشنبيري و نه ته وايه تي كه ونه. (د. ن . مكنزي)
نوسي: “ده رباره ى كتێباني ڕێزمان، يه كه م كه س كه ده ستي پێ كرد سعيد صدقي بو.
گه رچي بۆچوني زۆر ساده بوو به گوێره ى ڕێزماني عه ڕه بي بو، به لام له ئه نجاما
وه سفێكي ڕاست و به سودي شێوه زاري سلێماني بو دوابه دواى گه يشتني به پله و پايه ى
ره سمي له نوسين. يه كه م كتێبي ڕێزماني كوردي توفيق وهبي، كه له سالي دوايي نه شر كرا، له كتێبي سعيد صدقي عيلميتر بو، به لام زۆر مه ڕاقي بژاركردني زمانه له وشه كاني بێگانه. واته بۆچوني بيروباوه ڕي خۆى زال ده بيت به سه ر واقعي زمانه واني. بۆيه پێويست به ئاگاداربون هه يه له خويندنه وه ى كتێبه كه ى”. گه رچي به گوێره ى (د. ن . مكنزي) شێوه زاري حكاري له كرمانجي و موكري له سۆراني له واني تريان ڕه سه ن ترن، هه ر
شێوه زارێك ده شێت بكرێته زماني ره سمي له نوسين به گوێره ى عيلمي زمانه واني.
(فودر) ده لێت: ” هه ر زمانلێك ده شێت بكرێته زماني ئه ده بي و عيلمي و ره سمي ده وله تي ئه م سه رده مه به بێ هيچ پێوه ندي به بابه تي ڕێزماني، يان له فزه كاني زاره كه”.
(السجهبنا) ده لێت:” مومكنه گۆڕانكاري زمان بكرێت به مه به ستي به هێزتركردني له
وه زيفه ى (تعبير)،ده ربڕيني هه ست و بيروباوه ر، له يه كێك له ته وه ره كاني به كارهيناني.
(بابكر اندايا)ش له لێكۆلينه وه ى خۆى، سينيغال: پێشنيارێك بۆ سياسه تي نيشتماني ده رباره ى ئالوگۆڕي زمان،ده لێت: ” زمانه وانان پێويسته هوشيار بن نه كه ن زمانێكي نوێ و ده ستكرده
ئه نجام بده ن، كه زۆربه ى خه لكه كه ى، كه بۆ خاتري ئه وان داندراوه، لێى تێنه گه ن. زمانه نوێكه پێويسته چوارچێوه يه كي دايناميكي ساز بكات، كه مه جالي په ره پێداني زمانه كه بدات به ئازادي به گوێره ى گۆڕانكاري كۆمه لايه تي وڕۆشنبيري ئه وانه ى كه قسه ى پێ ده كه ن.
به لام پێويست ناكات چاوه رواني ته واوبوني بكه ين به ر له به كارهيناني به ڕه سمي له
هه رێم و ده وله ت. باشترين ڕێگه بۆ په ره پێداني زمان بريه تيه له به كارهيناني”. (لييج)ش
ده لێت:” په ره پێداني زمان جاران و ئێستاش هه ر پێويسته بۆ زۆربه ى زمانه ئه وڕوپيه كان، كه پێويست ده كات له زمانه كاني تر كه ليمه كانيان وه ربگرن. باشترين مساليش فه ره نسيه، كه به تايبه تي له سه ده ى هه ژده م له ئينگليزي و ئه لماني و هه تا زمانه كاني ولاته كاني ژێر ده ستي(مستعمرات) وه ريگرت. شاياني باسه كه چه ند سه ده يه ك به ر له وه، كه نۆڕمه نديه كان به ريتانيان داگير كرد، ده هه زار هه تا پازده هه زار كه ليمه ى فه ره نسي زماني ئينگليزيان ده وله مه ندتر كرد”. باشترين مساليش ناوي خۆراكي چێشتخانه كانه له به ريتانيا.
مريده كاني گۆڕانكاري كوردي حه قيانه كه داوا له ئيسلامي سياسي ده كه ن بۆ جوداكردنه
وه ى دين و ئايه ني پيرۆز له سياسه ت، چونكه سياسه ت پيسه. زمانه وانانيش حه قيانه كه داوا له مريده كاني ئه م بزوتنه وه يه بكه ن بۆ جوداكردنه وه ى سياسه ت له زمانه واني، چونكه عيلمه، واته بێ لايه نه. ره واجي بلاوبونه وه ى ئه و بزوتنه وه يه ش پێوه ندي به ديارده ى كۆمه لايه تي چاولێكه ري(تقليد)هه يه. هه روه ها،گۆڕانكاري پێوه ندي به ديارده ى (نفسي)ده روني كۆمه لايه تي هه يه،واته هه ستي خۆ به كه م دانان.كورد هيچ ئيمپڕاتۆريه ت و ده وله تي سه ربه خۆى نه بوه وه كو گه لاني ناو چه ى له ده وروبه ري كوردستان هه يان بوه و نيشتماني ئێمه يان داگير كردوه(نه خشه ى 1) و (نه خشه ى 2). عه ڕه ب به هيناني ئيسلام به ر له هه زارو سێ سه ت سالێك و تورك به هاتنيان به ر له چه ند سه ت سالێك له ئاسياى نێوه ڕاست و دامه زراندني ئيمپڕاتۆريه تي عوسمانلي و فارس هه ر له مێژتره وه. بۆ به راوردي، به ريتانياو داگيركردني ئه مريكاى باكوڕ(شمالي)و ئسپانياو داگيركردني
ئه مريكاى باشۆڕ(جنوبي) به ر له شه ش سه ت سالێك. تكايه سه يري هێلي په يوه ندي
ئينته رنێتي خواره وه بكه يت به تايبه تي نه خشه كان(شكل بياني).
1.اللّغة الكردية،انحدارها وتشعّب لهجاتها ومشروع لتوحيدها. إعداد المهندس محمد توفيق علي
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 8- تاريخ 17 تشرين الأول 2011
http://www.sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&task=download&id=1
2. محمد توفيق علي.- تخطيط اللغة الكردية
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 7- تاريخ 10 تشرين الثاني 2011
*ئه ندامي ئينستيتيوتي زمانه واناني ميري له به ريتانيا ( MCIL)
به سه رهاتي زماني كوردي به سته زمان! : له ڕابردوى، ئێستاىو دواڕۆژيا
به شي 3: سۆران و بادينان، كرمانج و گۆران. مهندس محمد توفيق علي*
به گوێره ى (د. ن . مكنزي) له شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي،به رگي 2لاپه ڕه ى 377 به ندي 790: كوردي باديناني به هه مو كورده كاني كه له جنوبي زێى بادينان ده ژين، ده لێن سۆراني. له ڕاستيا، ئه و ناولێنانه ته نها ده شێت به و دراوسێيانه يان، كه له نێوان هه ر دو زێى بادينان و ڕوباري كۆيێ ده ژين. ئه وانه ى كه له ناوچه ى سلێماني ده ژين، به گشتي خۆيان به گۆران دائه نێن. ئه و ناولێنانه هه ر بۆ ميله تێك ده شێت، كه كورد نيه و له چياكاني له شيمال و له ڕۆژاواى كرماشان ده ژين. كوردي “گۆران”يش به كوردي باديناني و شيمالي به گشتي ده لێن (زازا). ئه و ناولێنانه ش تايبه ت به ميله تێكه كه خزمي گۆراني سه ره كيه و له ناوچه ى(ئه نادۆل) ده ژين، كه دوره له بادينان و ده كه ويته ڕۆژاواى. بۆ ئالۆزكردني زۆرتر، كۆمه لگه يه كي كوردي هه يه به ناولێناني(العشائر السبعة)،يان گۆران، كه به
شێوه زاره ك قسه ده كه ن وه كو ئه و كوردانه ى كه له ناوچه ى جنوبي سلێماني ده ژين. ئێستا ئه وانه له نێوان بادينان ده ژين له قه راغي شيمالي زێى بادينان له جنوبي ئاكرێ.
هه روه ها، نه خشه ى 5: شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي، (د. ن . مكنزي) شێوه زاري
گۆران به شێوه زاره كاني كوردي جنوبي دائه نێت. به لام كۆمه لگه ى گۆران به ميله تێكي
ئيراني (تات)، يان (تاجيك) دائه نێت. ده لێت كه خێله كاني تاله باني و زه نگه نه و جه باري جاران له گۆران بون، به لام شێوه زاره كه يان نه ما له ژێر ده سته لاتداري بابان له سلێماني هه تا كۆتايي سه ده ى نۆزده م. ماموه ستا معروف خزندار ئه مانه ش ئيزافه ده كات، بيبان و
شوان. ڕۆژهه لاتناسه ئه وڕوپيه كاني وه كو خانم جويس بلاوي فه ڕه نسي له هه مان
باوه ڕن. ناوبراو ده لێت كه كورد له ئاسياى نێوه ڕاست هاتوه به ر له يه ك هه تا دو هه زار سال به ر له دايكبوني حه زره تي عيساو له و كاته وه شێوه زاره كاني زماني كوردي ده ستيان پێ كرد. ئه ويش ده لێت كه گۆران و زازا(دوملي)و هه ورامي و شه به ك و باجه لاني و سارلي هه مويان ميله تاني ئيرانين به لام كورد نين و زمانه كانيان له زمانه ئيرانيه كاني شيمالي ڕۆژاوان. زماني كورديش ده كاته سێ به شي جوغرافي، واته
- شيمالي، يان كرمانجي، كه سێ زماني ئه ده بي هه يه
- نێوه ڕاست، كه دو به شه، واته سۆراني له ڕۆژاواى و كوردي له ڕۆژهه لاتي و يه ك
زماني ئه ده بي هه يه
- جنوبي، كه چه ند شێوه زاري جۆراوجۆرن له جنوبي كوردستاني ئيران و زماني ئه ده بي
هاوبه شي نيه.
هه ر وه ها، خانم جويس بلاو باسي ده وري ڕۆژنامه نوسي له سه ده ى بيسته م له
په ره پێداني زماني كوردي ده كات و ده لێت هه ولداني نوسيني به ئه لف و بێى ڕۆماني
سه رنه كه وت.ده رباره ى بژاركردني زماني كوردي له كه ليمه كاني بێگانه،له ده ستكرده ى
نوسه راني سه رده مي سالاني 1920-1960 بوو ناوي خوالێخۆشبوان إبراهيم أحمد و توفيق وهبي وادموندز ومينورسكي دينيت به شاسواراني ئه م بزوتنه وه و باسي چالاكي نه ته وه يي و زيندويي زماني كوردي ده كات.
به لام زمانه واناني كوردي وه كو ماموه ستا معروف خزندار باوه ڕيان به شه ڕه فنامه ى شرف خاني بدليسي هه يه، واته ميله تي كورد له چوار كۆمه لگه ى جياوازي كرمانج و لوڕو كه لهوڕو گۆران پێك دێت.
(كلوديس جيمس ريج) ي به ريتاني له كتێبي گه شت و گوزاري له كوردستان له 10مايس 1820 نوسي: له چاوپێكه وتني پاشاى سلێماني پێم گوت من بيستومه كه والي (سنه) له
بنه ماله يه كي گۆرانه و گۆرانيش له باره ى پله و پايه ى كۆمه لايه تي خێل و عه شيره ت نيه. ئه وانه ى له ديوه خان بون به چه پله لێدان و قسه كردن تێبينيه كه ى منيان په سه ند كردو
ده نگو سه دايان له نێو هۆده كه بلاو بوه وه. له ئه نجاميا ئه و كورده خێله كيانه منيان به پياوێكي ماقول ته ماشا ده كرد. پاشاش به جۆشێكي له جاران زۆرترو يه كسه ر باسي تاريخي بنه ماله ى خۆى كرد. له سه ره تا گوتي والي سنه له بنه ماله يه كي زۆر كۆنن به لام گۆران خێل و عه شيره ت نيه. گوتي به خۆيشي له بنه ماله يه كي زۆر كۆنن و له خێل و
عه شيره تێكي به ڕێزن به ناوي كرمانج و حوكميان به بابان ناسراوه. هه روه ها گوتي گۆران له سه رو سيمايان ديارن و له شێوه زاره كورديه كه يان. ئێمه به رده وام بوين له قسه كردني له و بابه ته و بوينه دو براده ري باش به ر له ڕۆيشتنم و هه ستم كرد كه دام و ده زگاكه ى منيان په سه ند كرد. له گه ڕانه وه ى له كاتي خواحافيزي له پاشا له 19 تشريني يه كه م 1820 نوسي: فه رق و جياوازي كوردي خێله كي و جوتيار له سه رو سيمايان ديارن به ئاساني . سه روسيماى جوتياران زۆر شۆخ و ڕێك و پێكترن و هه ندێك وه يوناني (اغريق)
ده چن. خێله كي سه روسيماى ناڕێك و پێكتره، نێوچاواني پان و به رينتره و دو چاوه كاني
له قولايي سه ريه تي و به عاده ت به زه قي ته ماشات ده كه ن. ڕه نگي چاو خۆله مێشيه به
ئاسايي و هه تا شينيش هه يه. هه روه ها، خێله كي به ئاساني ديارن له شێوه ى ڕه وشتي له قسه كردني به سه ڕاحه ت و له ڕۆيشتني به شه قاو هه نگاوي ئاغايانه. زو ديار ده بيت كه
ئه وان خوداني ئه و ولاته ن.
له 11 تموز1820نوسي: له نێو خێل و عه شيره تي بلباس ميله تێكي جوتياران هه يه كه ئازاد نين و هيچ مافي بڕياردانيان نيه له كارو باريان و به چينێكي كۆمه لايه تي زۆر نزم حساب
ده كرێن. ئه وان يه ك خێل و عه شيره ت نين و له سه رتا سه ري كوردستان هه نه.
خێله كيه كان به گۆران، يان به كلاو سپي ناويان دينن به سوكايه تي، به تايبه تي كه كۆمه لگه يه كي هه ژارو ميسكينن. ئه تو بلێى ئه وانه نيشته جێى ڕه سه ني ئه و ولاتانه نه بن و خێل و عه شيره تي دڕونده ى نێو چياو چۆل خاكياني داگير كردبيت؟ هه ندێ خێل و عه شيره تي
كۆچه ر هه نه له ئيداره ى ولايه تي سنه، به لام هه مو نيشته جێيه كان گۆرانن.
له 25 آب 1820 نوسي: له به ر ده رگه ى باخچه ى والي (سنه) ئه مانه پێشوازي منيان كرد،
“ميرزا فرج الله”,خالي، يان مامي، مير “محمد خان”ي كوري والي سنه “أمانة الله خان”و
هه روه ها “عناية الله بك”، يه كێك له پياوه ماقوله كاني شار. هه مويان له نێوخۆيان به كوردي
گۆراني قسه ده كه ن، به لام له گه ل من به فارسي قسه ده كه ن. پاسه واناني ته شريفاتي كۆشكي والي له نزيكه ى سه ت هه ورامي (فيوزيلير) پێكهاتبون. ئه گه ر چي به دڕونده ديار بون، به لام سه رو سيمايان وه كو هي خێل و عه شيره تيان نه بون.
له 30 آب 1820 نوسي: له گه ڕانه وه م به ره و سلێماني، به ياوه ري “عبدالله بگ” ي كوڕي “عناية الله بگ” بوين، كه والي به خۆى ده ستنيشاني كردبو. كورد وه كو ئينگليز
سياسه تمه داري مه زنن. به درێژايي ڕۆ ژ له ڕێگه “عمر آغا” و”عبدالله بگ” هه ر باسي
سياسه تيان ده كرد. له 9 أيلول 1820 له بانه نوسي: والي (سنه ) “أمانة الله خان” . به درێژايي به ياني ڕۆ ژ خه ريك بو خه لكي شاره كه ى ته مبێ ده كرد. واته، چاوي سێ
ئاغه ى ناوچه كه ى ده رهينا و ژن و كچي ئه وان و هي چه ند كه سي تري ڕه وانه كرد
به ره و (سنه ) به ياوه ري سواره كاني خۆى.
له 10 أيلول 1820 له بانه نوسي: “عبدالله بگ” حه زي ده كرد كه به رده وام بيت له ياوه ري
له گه ڕانه وه م به ره و سلێماني، به لام به باشتري زاني كه لێره بمينته وه بۆ سه رپه رشتي
ناردني كه لوپه له كه م و بۆ مسۆگه ركردني ده ربازبوني كاروانچي به سته زمان به
سه لامه تي دوا به دواى ڕۆيشتنم. بۆيه له بانه خواحافيزيم له “عبدالله بگ” كرد. لاوێكي ڕوخۆش و به ئه ده ب بو هه ر يارمه تي خه لكي تري ده دا. ئه و ته نيا كه سه له م ولاته، كه به جێهێشتني به داخه وه بو.
ئه وه ى شاياني باسه و هه ر بۆيه ئه م كورته باسه م به كوڕدي نوسي وا دياره “عبدالله بگ”
باپيري شاعري مه زنمان عبدالله سليمان عبدالله (گۆران) بو. له و كاتاو له وجێگايه، والي (سنه) ئه و خراپه ييان ده كرد، كه ساني تر چاكه يان ده كرد. ميواني كوردستان زۆر باه باشي باسي “عمر آغا” ي، ياوه ري له سلێمانيه وه بۆ (سنه) و له گه ڕانه وه ى، ده كرد له ئازايي و
تێگه يشتن. ئێمه ش شانازي به چاكه كانيان ده كه ين، ياديان به خێر و خراپه كانيان رسوا
ده كه ين، گۆڕ به گۆڕ بن.
له 30 أيلول 1820 له سلێماني نوسي: ئيمرۆ بوخچه يه كي ترم له (بۆمبێى)به ده ست گه يشت بۆ ناردني بۆ(استانبول). ئه و پۆسته چيه ى كه له به غداوه هيناى ناوي (رحمة الله آغا) يه جاران له ڕێگه ى (ئامێدي) و (فان) گه يشتوته (استانبول). له ئه نجامي گوفت وگۆيه كي دورو
درێژ ديار بو كه ناوچه ى (حكاري) هه مويان خێل و عه شيره تن، هه روه ها له ئيماره تي (ئامێدي). له هه ردوكيان هيچ چيني جوتياران نيه كه پيشه ى زراعه تي زه وي و زار بيت.
ئه مه به بيروباوه ڕي من به لگه يه كه ئه و ناوچانه نيشتماني ڕه سه ني كوردو كلدانن.
هه بوني ميله تێكي “تاجيك”، يان “تات” له سه رتا سه ري كوردستاني جنوبي به لگه يه كه ئه وه ولاته كي داگيركراوه. (هسان) چيا يێكه له زنجيره چياكاني (توروس وزاغروس)
ده كه ويته نێوان (دياربكر) و(بالو) و(موش). هاتو چۆ كردن له ڕێگه وباني به ئازادي نيه و
خه لكه كه به ته واوي سه ربه خۆن. به و كورده ى نيشته جێيه ده لێن “زازا”، واته ئه وانه ى
به شێوه زاره ك قسه ده كه ن كه حاليبوني به زه حمه ته.
تكايه سه يري ئه مانه ى خواره وه بكه يت، به تايبه تي
نه خشه ى 4: دابه شبوني زمانه ئيرانيه كان به گوێره ى جێگه و زه مان
نه خشه ى 5: دابه شبوني شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي به گوێره ى جوغرافياى
1.اللّغة الكردية،انحدارها وتشعّب لهجاتها ومشروع لتوحيدها. إعداد المهندس محمد توفيق علي
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 8- تاريخ 17 تشرين الأول 2011
http://www.sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&task=download&id=1
2. محمد توفيق علي.- تخطيط اللغة الكردية
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 7- تاريخ 10 تشرين الثاني 2011
- أصل ونسب الشاعر عبدالله كوران- المقالات- تأريخية- رقم1- 03 حزيران/يونيو 2012
- الكرد وكردستان وكوران- المقالات- ثقافية و أدبية- رقم1- 03 حزيران/يونيو 2012
مهندس محمد توفيق علي ( MCIL)
ئه ندامي ئينستيتيوتي زمانه واناني ميري له به ريتانيا
به سه رهاتي زماني كوردي به سته زمان! : له ڕابردوى، ئێستاىو دواڕۆژيا
به شي 4: گۆڕانكاري شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي .مهندس محمد توفيق علي*
يه كه م كه س كه ديارده ى گۆڕانكاري شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي ده ستنيشان كرد
(د. ن . مكنزي) بو له لێكۆلينه وه ى دكتۆراى له سالي 1954-1955 كه له به رگي يه كه م نوسي: هۆكارێكي تازه، كه هه ڕه شه له ساف و ڕوني شێوه زاره كان ده كات، بڕيه تيه له
بلاوبونه وه ى شێوه زاري سلێمانيه(ڕسمي) له هه مو ناوچه كاني خۆى و له هه ولێري نزيكي
به هه ر حال ده توانرێت جياوازي له نێوان شێوه زاره كاني ساف بكرێت له م نوسراوانه ى
زمانه كه. ئه وانه ى خه لكي وارماوه و بنگردو هه ولێرن و به كوردي قسه ده كه ن،
هه مويان يان له قوتابخانه يان خويندوه، يان خزمه تي سه ربازيان كرديه. له ئه نجاما هه ند ێك له شێوه زاري سلێمانيان به كار ده هينا.
ئه وه ى شاياني باسه ئه گه ر ئێستا بوا ده با بينوسيبا كه هه مان ئه و كوردانه هه ند ێك له
شێوه زاري خۆيان به كار ده هينن وئه وي تر زۆربه ى به شێوه زاري سلێمانيه. ئه وه ى
مايه ى داخه شانازي پێوه ده كه ن و پێيان عه يب و شوره ييه به شێوه زاري خۆيان بدوێن.
له م سه رده مي ئێستاش، له ڕۆژنامه ى ڕێگاى كوردستان،ژماره(275) سالي (53) له
تاريخي 5/11/1997 له گۆشه ى “ئحم” وابزانم كاك اسماعيل برزنجي بو كه نوسي:
زماني كوردي وا نه بو، له به يني ئێمه دا تێچو:
وه ك چۆن ولاته كه مان “به ش به ش”و خاكه كه مان” پارچه پارچه”و ميلله ته كه مان
“له ت له ت” كراوه… ئه ئاواش زمانه كه مان له سه ر ده ستي كه ساني نه زان و
بيژمۆت خه ريكه “قيمه قيمه” ده كرێت. هه رچي دێت سه ره تيتكێك له و زمانه “پاره
پاره” كراوه وه رده دات. يه كێك ته عريبي ده كات… ئه ويتر ته تريكي ده كات و
ئاخريش ته فريسي ده كات. مه جمه عي عيلمي كوردي “ره حمه تي خواى لێ بيت”
گۆڕه كه ى وا له به غدايه و… لێره ش له م حه لاوه لايه… پياو موحه ير مايه.
سه ري ره شم سپي كرد… گوێم له كوردێك نه بووه بلێت:
هۆيه كاني فێركردني به رهه مي.
هۆبه ى تێبينه ري ژمێرياري.
ئوتووى هه لمي سافي هيراني.
قوتابخانه ى… دامه زراوه له سالي 1980.
بۆ ماموه ستا… بابه ت”تۆقاندن و گه ف”.
ڕێكخراوه كه مان هه لده ستێ به…
ئه مه و له كۆتايى فێستيفاله كه دا.
ئۆبالتان به ئه ستۆم “شوێني ره حيم… بۆ له حيم” زۆر له مانه كوردي تره.
جا ئه وه ى ده يه وێت له سه ر ئه م بابه ته بدوێين با سه ردانم بكات له نزيك
“مۆزه خانه ى هه ولێري شارستاني، تا بچين له “كۆليژى مافى ئێواران” له ڕووى
ياسايى يه وه لێى بكۆلينه وه و ئينجا له ” باخچه ى گلكه ندى خێزانى” پشوويه ك ده ده ين.
هه ردو ده سته كانت و زارت خۆش بن كاك اسماعيل برزنجي بۆ ئه و هه ست پێكردنه ت و
ده ربڕيني به كورت و كرمانجي به گوێره ى ڕێزماني كوردي په تي. ئومێده وارم هه ر
به رده وام بيت له م جۆره نوسينه. ئه ى ئێستا ده بي چي بلێت كه له سه ر ئه م مالپه ڕانه
ده خوينيته وه: فراكسيوني ئۆپۆزيسيۆن بۆيكۆتي كۆبونه وه ى كرد!
تكايه سه يري ئه مانه ى خواره وه بكه يت، به تايبه تي
نه خشه ى 4: دابه شبوني زمانه ئيرانيه كان به گوێره ى جێگه و زه مان
نه خشه ى 5: دابه شبوني شێوه زاره كاني (لهجات) كوردي به گوێره ى جوغرافياى
نه خشه ى 6: گۆڕانكاري و به سه رهاتي ئێستاى زماني كوردي
1.اللّغة الكردية،انحدارها وتشعّب لهجاتها ومشروع لتوحيدها. إعداد المهندس محمد توفيق علي
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 8- تاريخ 17 تشرين الأول 2011
http://www.sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&task=download&id=1
2. محمد توفيق علي.- تخطيط اللغة الكردية
راجع صو ت كوردستان- المقالات- ثقافية وأدبية- رقم 7- تاريخ 10 تشرين الثاني 2011
- أصل ونسب الشاعر عبدالله كوران- المقالات- تأريخية- رقم1- 03 حزيران/يونيو 2012
- الكرد وكردستان وكوران- المقالات- ثقافية و أدبية- رقم1- 03 حزيران/يونيو 2012
- اللغة الكردية و لهجاتها- المقالات- فلاشات خبرية– رقم 2- 27 أيار/مايو 2012
مهندس محمد توفيق علي ( MCIL)
ئه ندامي ئينستيتيوتي زمانه واناني ميري له به ريتانيا