حملة للتضامن مع جماهير إقليم كوردستان-العراق والدفاع عن حقهم في التظاهر والتعبير، وإدانة قمع السلطات الوحشي لهم

تشهد العديد من مدن وقصبات أقليم كوردستان العراق منذ أيام تظاهرات جماهيرية واسعة للمطالبة بصرف الرواتب وتأمين الخدمات الأساسية،  علاوة على العدالة  والتغيير السياسي في سلطة أثبتت فشلها الذريع في إدارة المجتمع، هذه التظاهرات والاحتجاجات العارمة قوبلت بالقمع الوحشي وإطلاق النار مما أدى الى مقتل عدد من المتظاهرين وجرح العشرات واعتقال المئات هذا بالإضافة الى إغلاق مؤسسات إعلامية كمحطة ان آر تي الفضائية وحجز موظفيها وأهانتهم . يجري كل هذا في وقت تحولت فيه هذه المدن والقصبات الى ثكنات عسكرية وتم نشر الآلاف من عناصر القوى المسلحة مدججة بكافة أنواع الأسلحة بحيث أضحت هذه المدن وكأنها محتلة عسكريا.

نحن  الموقّعات والموقعّين أدناه نعرب عن تضامننا الكامل مع المتظاهرين ومطالبهم المشروعة وحقهم في الاحتجاج والتظاهر السلمي ونطالب بـ :

–   الوقف الفوري لكافة الأجرءات القمعية بحق المتظاهرين والضمان الكامل لحق التظاهر السلميّ والتعبير عن ألرأي.

– إطلاق سراح جميع المعتقلات والمعتقلين فورا،  وإعادة فتح القنوات الإعلامية التي تم إغلاقها وتعويضها عن الخسائر التي لحقت بها.

– أخلاء المدن من القوات العسكرية وإعادة مسؤولية ضبط الامن فيها الى السلطات والشرطة المحلية.

– محاسبة كل من أصدر الأوامر بإطلاق النار على المتظاهرين ومنتهكي حقوق الإنسان ومحاسبهم قانونيا،  وعدم افساح المجال لهم بالإفلات من العقاب  بغضّ النظر عن مراكزهم السياسية والعسكرية والأمنية وبأي مستويات كانوا.

 الى توقيع الحملة
**********************

كه‌مپینێك بۆ پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وبه‌رگری له‌ مافی خۆپیشاندان وده‌ربڕینی بیر وڕا و ئیدانه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی جه‌ماوه‌ر‌ .

چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌شێكی زۆر و به‌رچاو له‌ شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانیان به‌خۆ‌وه‌ دیوه‌ له‌ پێناو دابینكردنی موچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كان و دادپه‌روه‌ری و ئاڵوگۆڕی سیاسی له‌ سیستمی حوكمڕانی هه‌رێم كه‌ به‌ته‌واوی فه‌شه‌لی خۆی له‌ ئیداره‌ كردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌لماندوه‌ . ئه‌م داخوازیه‌ ڕه‌وایانه‌ به‌ سه‌ركوت و په‌لامارو ده‌ستڕێژی گوله‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی و ده‌یان كه‌س بریندار و سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وه‌ك ( ئێن ئاڕ تی تیڤی ) به‌زه‌بری هێز داخراون و كارمه‌نده‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر و سوكایه‌تیان پێ كراوه‌ ، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و شار وشارۆچكه‌ ڕاپه‌ڕیوانه‌ له‌ ئێستادا سیمای داگیركردنی سه‌ربازیان پێوه‌ دیاره‌ ، به‌هه‌زاران هیزی ئه‌منی به‌ چه‌ك و تفاقی سه‌ربازیه‌وه له‌و شوێنانه‌‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ .
ئێمه‌ كه‌ له‌خواره‌وه‌ ئیمزامان كردوه‌ پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نین و پشتگیری داخوازیه‌ ڕه‌واكانیان ده‌كه‌ین ، مافی خۆپیشاندان مافێكی ساده‌ی هه‌مووئینسانێكه‌و ده‌بێ ڕێزی لێبگیرێ . بۆیه‌ داواكارین :
– ‌ هه‌رئێستا هه‌موو كرده‌وه یه‌كی‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌ دژی خۆپیشانده‌ران ڕابگیرێ و مافی خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی بیر و ڕا ‌ بۆ هه‌موان زامن بكرێ .
– ئازادكردنی فه‌وری هه‌موو گیراوه‌كان ، كردنه‌وه‌ی په‌خشی ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یه‌یاندنانه‌ی داخراون وقه‌ره‌بوی هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێكی به‌ریان كه‌وتوه‌ .
– هێزه‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌ستبه‌جێ شاره‌كان چۆڵ بكه‌ن و ته‌نیا هێزه‌ ناوخۆیه‌كان ئه‌منیه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ بگرنه‌وه‌ ئه‌ستۆ .
– لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و سزادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ به‌ره‌و ڕوی خۆپیشانده‌ران ، وه‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیان پێشێل كردوه‌ ڕێگای ده‌ربازبونیان لێبگیرێ وله‌ هه‌ر ئاست و پله‌یه‌ك دابن به‌ سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن .