جوڵانەوە شۆڕشی عێراقی دەستی پێ کرد – عێراق  , نوسینی ، هەڵۆ لەکی

بارودۆخی عێراق بەرەو شڵەقاندن دەچێت، پاش ئەوەی سوپاس ڕوسیا لەئەفغانستان کشایەوە هەرسێ سەرکردە جیهادییەکەی ئەفغانستان لەوانە(حیکیمەتیار) و (ئەحمەد شا مەسعود) و (ڕەببانی) کەوتنە ململانێ ی دەسەڵات، دواتر ئەفغانستان بەتەواوی داڕما بەهۆی بۆمب باران کردنی شارەگەورەکانی، ئیدی ئەنجومەنێکی شورایان پێکهێنان لەنێوان خۆیان و هەڵبژاردنێکیان ئەنجامدا لەئاستی باڵا ئەوە بوو ڕەببانی بووە سەرۆکی ئەنجومەنی شوراکە، لێرەدا کێشە دروست بوو لەنێوان حیکمەتیار و ڕەببانیدا لایەنگرانی حیکمەتیار پەراوێزخران و ئەحمەد شاه مەسعودیش هەر هەوڵی هێوەرکردنەوەی بارودۆخەکیدا، لەکۆتایدا جەنگ لەنێوان باڵەکانی بزوتنەوە ئیسلامی و هەرسێ سەرکردەدا سەریهەڵدا، ئەوە بوو دیسانەوە ڕستنەکە کرایەوە بەخوری و گروپی حیکیمەتیار و ئەحمەد شاە مەسعود زۆر بەتوندی کەوتنە تۆب باران کردنی یەکتری و دەستیان کردەوە بەکوشتن و بڕینی خەڵکی مەدەنی، ئەوەش دەبوو ئەوکات لەبری ئەنجومەنی شورا سنوری دەسەڵات سیاسیان دابەش بکردایە و نەخشەی ئەفغانستانیش بکرایەتە بەدووبەشەوە یان زیاتر، بەڵام ڕێگەی پێ نەدرا لەلایەن داینەمۆکانی جەنگ کەسعودیە و ئەمریکا بوون، ئیدی لەکۆتایدا تاڵیبان بەسەرکردایەتی(مەلا عومەر) لەدایک بوو وردە وردە دەستی کردە ڕاماڵینی هێزەکانی و لەپاکستانەوە ڕژانە خاکی ئەفغانستانەوە یەکەم کەسێک کەپاش شەڕێکی زۆر دەستگیریان کرد (نەجیبوڵڵا) بوو کەسەرۆکی دەزگای هەواڵگری (خــاد)بوو بەستیانەوە و گولە بارانیان کرد، پاشانیش بەناوشار و بەبەرچاوی خەڵکەوە ڕایانکێشا لەوکاتەشەوە دەسەڵاتی تاڵیبان گەیشتە لوتکە، شەڕیش هەربەردەوام بوو، تائەمریکا بەهۆری ڕووداوی 11ی سێپتەمبەر و قائیدەو تاڵیبانەوە گەڕایەوە بەهێزی سەربازی.
هەڵبەتە لەعێراقیشدا پاش کشانەوەی هێزی ئەمریکا هێزی حەشدی شەعبی ئێرانی و حەشدی عێراقی و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و هێزی دژەتیرۆری عێراق و باڵەکانی عەرەبی شیعە و فارسی شیعە کورد و سونەش گەیشتووەتە لووتکە دڵنیابن وەکو ئەفغانستان ئەم هێزانە دەدرێن بەیەکدا لەهەر کات وساتێکدا بێت، ئەوەی لێرە گرنگ بێت ململانێکەی نێوان خودی شیعەکان و شەڕی دەسەڵات و ئابوورییە نەک ئەوەی ئێران بەناوی شیعەوە بانگەشەی ولایەتی فەقێ دەکات لەعێراقدا، بۆیە هەڵگیرساندنی ئەم شۆڕشەش بەناوی(جوڵانەوە شۆڕشی عێراقی) هێندە سادە نیە و بارودۆخی عێراق بەرەو ئەوشەڕە دەچێت و ئێمەی کوردیش دەبێت خۆمان ببارێزین بەهەموو شێوەیەک لەسنوری خۆمان بمێنیننەوە تاکو حەمرین.