نقلا عن هلو أبراهيم احمد ألاخ الشقيق لهيرو أبراهيم أحمد زوجة الطالباني و القيادي المعروف.
الى الشعب الكوردستاني في اقليم الفساد و المافيا: أقرأوا هذه العملية الموثقة كي تعرفوا حجم السرقات التي تتعرضون اليها من قبل قادتكم…
)
الى الشعب الكوردستاني في اقليم الفساد و المافيا: أقرأوا هذه العملية الموثقة كي تعرفوا حجم السرقات التي تتعرضون اليها من قبل قادتكم…
العملية المافياوية هي بالشكل التالي و تخص ملايين الدولارات و ليس الالاف.
الحكومة العراقية و ليس حكومة الاقليم قامت بدفع الاموال لتأسيس مصفى بازيان كي يقوم بتأمين أحتياجات الاقليم من النفط و البنزين بسعة 20 الف برميل في اليوم. و قامت شركة بأسم نوكان بالقيام بهذا العمل و بهذا صار المشروع حزبيا لان شركة نوكان تابعة لحزب الطالباني.
سنة 2010 قاموا ببيع 49% من المصفى الى شركة قيوان ب 30 مليون دولار على أمل أن تقوم نوكان بتنفيذ المرحلة الثانية و الثالثة من المصفى.
دلير شيخ مجيد و الذي يملك نوكان حاول أبعاد المخلصين من أجل السيطرة على المصفى.
سنة 2014 قام دلير شيخ مجيد بأبعاد أحد الشركاء و احلال شيخ أحمد مكانه. و في أواخر سنة 2014 قام بابعاد بروين بابكر ايضا. و في سنة 2015 قام بتسجيل جميع حصص نوكان بأسمة.
و بعد شهرين من ذلك قام ببيع جميع حص نوكان الى شركة قيوان و قال لاعضاء حزبة بأن هذا البيع مؤقت من أجل أخذ قرض لتوسيع المصفى و هذا القرض لا يتم الحصول علية أذا كانت الشركة حزبية و لهذا قام بتسجيل حصص نوكان أيضا بأسم شركة قيوان.
الان مضت سنتان على بيع حصة حزب الطالباني من مصفى بازيان الى شركة قيوان و لكن:
الى الان و بعد مضي سنة و نصف على أخذ القرض فأن مصفى بازيان لا يزال مسجلا بأسم شركة قيوان.
و أذا لم يتم بيع حصص نوكان الى قيوان فاين هو واردهم؟
لقد مصى سنة و نصف على أخذ القرض من الاطراف الاجنبية لتوسيع مصفى بازيان و البالغة 150 مليون الى 200 مليون دولار و لكن المرحلة الثالثة لم تبدأ الى الان و لا يُعرف ماذا حصل لتلك الاموال.
و هنا يأتي يتم أثبات الفساد بالصيغ التالية:
أولا المصفى تم تأسيسية بأموال العراق و لكن حزبا سياسيا قام بالسيطرة عليها.
تم بيع المصفى الى شركة حزبية نوكان و التي تحجج بشركة اخرى قيوان .
لاتعرف واردات هذه الشركة و لا الاموال التي اقتراضها باسم تحسين المصفى و تطويرة.
في الوقت الذي تسيطر شركات حزبية على النفط تقوم الاحزاب المسيطرة ببيع المستشفيات و المدارس.
فهل لا تحركتم يا شعب الاقليم.. هل تدركون أنتم أصبحتم تحت حكم أية مافيات عالمية و ليست حتى محلية؟؟
هل الاستفتاء هو من أجل الشعب أم من اجل الحصول على أموال أكثر حتى من الشركات الاجنبية. فكوردستان لا تكفي هؤلاء.
نص مقالة هلو أبراهيم أحمد باللغة الكوردية:
پاڵاوگەی بازیانیش خۆتان خۆش!
ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمد
نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر باسی گەندەڵییەکانی نۆکان و پاڵاوگەی بازیانم کرد. جێی سەرسوڕمانە کە ھیچ کەسێک لەسەرکردایەتیی ئەو حیزبەی کە خاوەنی نۆکانە نقەی نەکرد. ئەمرۆ ھەندێک گەندەڵی تری نۆکان ئەخەمە بەرچاوی ھاووڵاتیان، ھیواداریشم کەسانی خاوەن ھەڵوێست لەناو یەکێتیدا بێنە دەنگ و داوای لێکۆڵینەوە بکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٨ دا حکومەتی عیراق بودجەی بۆ قۆناغی یەکەمی پاڵاوگەی بازیان دابنیکرد، بە توانای ٢٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. کۆمپانیای جیبەجێکەر بێژان پێت بوو کە خاوەنەکەی نۆکانە. پێش تەواو بوونی قۆناغی یەکەم، حکومەتی ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتن کە پاڵاوگەکە ڕادەستی بێژان پێت بکرێت، واتە نۆکان. بەم ھەنگاوەش، پرۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان دامەزرابوو، بوو بە موڵکی حیزبێک.
ساڵی ٢٠١٠ لە ٤٩٪ی پاڵاوگەکە فرۆشرا بە کۆمپانیای قەیوان بە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار، بەومەرجەی قەیوان سەرمایە بۆ قۆناغی ٢و٣ی گەشەپێدانی پاڵاوگەکە دابینکات.
دلێری سەید مەجید ھەر لە سەرەتاوە ھەوڵی ئەدا ئەو کەسانە لابدات کە دڵسۆزن و ئەتوانن ڕێگری لە پلانەکانی بکەن. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ دا ھاوپشکێکی لابردوە و شێخ ئەحمەدی مافیای لەشوێنی داناوە. داوتر، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ دا، خاتو پەروین بابەکری لابردووە، دوا ھەنگاویشی لە سەرەتای ٢٠١٥ دا ناوە بۆ دەستگرتنی تەواو بەسەر ھەموو پشکەکانی نۆکان لە پاڵاوگەکەدا وە بەناوی خۆیەوە تۆماری کردوە.
نزیکەی دوو مانگ پاش کۆنترۆلکردنی، دلێر ھەموو پشکەکانی نۆکان ئەفرۆشێت بە کۆمپانیای قەیوان. بۆ پینەکردنی ئەم ھەنگاوە، دلێر بە دەسەڵاتدارانی ناو حیزبەکەی ئەڵێت کە فرۆشتنی پشکەکان کاتییە و ھۆکارەکەی وەرگرتنی قەرزێکی گەورەیە لەلایەن قەیوانەوە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی سێھەمی پرۆژەکە، ئەم قەرزەش نادرێت ئەگەر کۆمپانیایەکی حیزبی شەریکی قەیوان بێت.
ئەمڕۆ، دوو ساڵ بەسەر “فرۆشتنی” پشکی یەکێتی لەم پاڵاوگەیەدا ئەگوزەرێت، بەڵام ھێشتا کۆمەڵێک پرسیار بی وەڵام ماونەتەوە. مافی ھەموو ھاووڵاتییەکیشە ئەم پرسیارانە بکات لەبەر ئەوەی لەسەرەتاوە ئەم پرۆژەیە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی پارێزگای سلێمانی لە لایەن حکومەتی عیراقەوە دروستکراوە بەمەبەستی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ھەمووان و بۆ ڕێگری لە قۆرخکردنی بازارەکەی. ھەروەھا مافی ھەموو ھاووڵاتییەکە بزانێت چۆن سامانی ئەم ووڵاتە تاڵان ئەکرێت و تەنھا چەند کەسێک لێی سودمەند ئەبن. گرنگترینی ئەو پرسیارانەش ئەمانەن:
١. بۆچی پاش نزیکەی ساڵ و نیوێک لە وەرگرتنی قەرزەکە ھێشتا ئەم پاڵاوگەیە بە ناوی قەیوانەوەیە؟
٢. ئەگەر نۆکان پاڵاوگەکەی نەفرۆشتووە، ئەی کوا دەستکەوتی مانگانەی؟ ئەگەر پاڵاوگەکەشی فرۆشتووە ئەی کوا پارەکەی؟ ئەم پرسیارانە گرنگن لەبەر ئەوەی دلێر بە ئورگانەکانی یەکێتی ئەڵێت کە نۆکان پارەی نییە. ھەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، نۆکان ئاگاداری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کردوەتەوە کە ئیتر ناتوانن نەسرییەی شەکر و چای ئەنجومەن دابین بکەن! بەڵام دڵنیام کە نۆکان و دڵێر، ملیاردەھا دۆلاری یەکێتی و ئەم میللەتەی شاردوەتەوە وە بیانووی نەبوونی پارە تەنھا بۆ مەبەستی فشاری سیاسی بەکار ئەھێنرێت.
٣. ئەو قەرزەی کە لەبانکێکی دەرەوە وەرگیرابوو بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی سێھەمی پرۆژەکە (١٥٠-٢٠٠ ملیون دۆلار)، توانای پاڵاوگەکە ئەکات بە ٧٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. بەڵام دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک، قۆناغی سێھەم ھێشتا دەستیپێنەکردوە، ئەی ئەو قەرزەی وەرگیرا چی لێھات؟
ئەم گەندەڵییەی نۆکان تەنھا مشتێکە لە خەروارێک گەندەڵی و خیانەت دەرھەق بە خەڵکی کوردستان و خودی یەکێتیش. مەحاڵیشە بێ پشتگیری ھەندێک لە دەسەڵاتدارانی ئەم حیزبە دلێر بتوانێت ئەو ھەموو گەندەڵییە بەتەنھا بکات.
ئاخر ئەی ھاوار، لە کام وڵاتی جیھاندا بیستراوە کە کۆمپانیای حیزبێک پاڵاوگەی نەوت ببا بەڕێوە و نەخۆشخانە و قوتابخانەی موڵکی گشتی بفرۆشێت؟ بە چ مافێک، بە چ دەسەڵاتێک؟
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دلێر بەنیاز بوو نەخۆشخانەی شیرەکە بفرۆشێت، گرێبەستەکەشی واژو کردبوو، وەزیری تەندروستی و بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانیش ڕەزامەند بوون! لە دوا چرکەدا کەسێکی دڵسوز ئاگادار کرایەوە و ھەمووی ھەڵوەشاندەوە. وەک بزانم، ئەمە تاقە خیانەتی دلێرە کە ڕێگری لێکراوە، سەدان خیانەتی گەورەتری کردووە و بۆی چۆتەسەر!
لێرەوە تکا لە کادیرە دڵسۆزەکانی یەکێتی ئەکەم، بە تایبەت ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند، کە پێداگری بکەن لەوەی لێکۆڵینەوە لەگەل دڵێر و شێخ ئەحمەد دا بکرێت، بەمەش گەورەترین سەرچاوەی گەندەڵی لە ناو یەکێتی دا بنبڕ ئەکرێت. ئەگەر لەپێناوی دادپەروەریشدا ئەم کارە ناکەن، با لابەر بەزەیی بێت، بەزەیی بە خەڵکی شارێکی چەوساوە دا، کە نۆکان و بەرپرسە مافیاکانتان چەندەھا ساڵە خوێنی ئەم شارە ئەمژن و ھەر وەکوو داگیرکەر ڕەفتاریان لەگەڵدا کردووە.
علي بارزان