چەند تێبینێکی پێویست لەسەر قسەکانی مامۆستا عەلی باپیر لە کۆنفرانسەکەی هەولێر؟ ١/٣- محەمەد مەندەلاوی

 

لە ناو کۆنفرانسە ناو براوەکە لەسەرەوە، مامۆستا عەلی باپیر وەها لەناو قسەکانی دیار دا کە تەنها خۆی بە تێگەشت و زانا و ڕاستی (صحيح) دەزانێ؟!، لەدیدی مامۆستا ئەوانی تر هیچن و لەسەر تا پێ هەڵەن!!، بێگومان وەها نییە، شیمانە وایە کە مامۆستا ڕاست بێ، بەڵام ئەوانی تریش ڕاست بن، یا هەردوو لا هەڵە بن لەقسەکانیان دا. مامۆستا لەسەر دوانگەی (منصة) کۆنفرانسەکەی هەولێر قسەی کرد و گوت: ئەم ئیسلامەی ئێمە، کە ماوەی سێزدە سەدەیە ووڵاتانی فراوان بەڕێوە بردووە، لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە تاکو مەراکش و مەغریب، لە قەفقاسیا تاکو خوارەوە دونیا. قسەکانی مامۆستا لەم بەشە کۆتایی هات.

ئەمە ڕەخنە نییە، ئەمە ڕوونکردنەوەیە بە بێ دڵ بریندارکردنەوە، (ليس نقداً بل توضيحاً بدون تجريح): لەسەر قسەکانی مامۆستا کە تەنها باسێ لایانە ئەرێنیەکانی (إيجاب) موسەڵمانان باس کرد، بەپیچەوانە، ئێمە لێرا تەنها باسێ هەندێ لەو ڕۆداوانە خوێناویانە دەکەین، مەبەستم باسێ هەندێ لەو شەڕانە دەکەین کە لە نێوان موسەڵمانان ڕوویدا و دەها یا سەدها هەزار مرۆڤ تیا فەوتان، کوژران؟. ئەو ڕێژیمە هاوشێوەی  کۆماری ئەفلاتون (جمهورية أفلاطون) کە مامۆستا شانازی پیەو کرد،بەڕێزی باش دەزانی کاتی پەیامبەری ئیسلام (ص) کۆچی دوایی کرد هێشتا نەیان ناشتی دووبەرەکی کەوتە نێوان نزیکترین هاوەڵانی پەیامبەر، مێژوو دەڵێ تەرمی پەیامبەر بەجێ هإشتن ئیمامی عەلی هەرایان کرد بۆ سەقیفەکەی بەنی ساعیدە کە دوو بەرەکی لەوێ ڕوویدا کە تا ئەمڕۆ کارتێکردنەکەی ماوە و موسەڵمانان باجی ئەدەن لە خوێنیان کە پاش ناشتنی پەیامبەر دەستی پێ کرد کە ئەوە بوو چوار خەلیفە ڕاشدەکە سێیانیان خەلیفەی دووەم و سێیەم و چوارەم بە شمشێری هەمان موسەڵمانان کوژران؟! خەلیفەی یەکەمیش قسە هەیە کە بە ژەهر کوژرا؟. دیسان، شەڕەکەی “جەمەل” لە نێوان خەلیفەی چوارەم و ژنی پەیامبەری ئیسلام”أم المؤمنين عائیشە”کە چەند هەزار موسەڵمان لە هەردوولا کوژران لەپێش هەموویانەوە تەلحەو زوبەیر (طلحة وزبير)؟؟!!. بێگومان ژنەکەی پەیامبەر باشی زانست کە فەرمانی (حکم)ی سورەتی “الأحزاب” ئایەتی ٣٣ چێیە،کە بە ژنەکانی پەیامبەری ئیسلام ئەڵێ: وقرن في بيوتكن… = لەماڵی خۆتان دانیشن؟. هەر وەها شەڕی “صفين” لەنێوان خەلیفەی چوارەم و موعاویە والی شام، دیسانەوە چەند هەزار موسەڵمان لەهەردوولا کوژرا؟؟!!. هەر وەها شەڕی نەهرەوان لە نێوان خەلیفەی چوارەم و دەستەی موحەکەمە (خوارج) هتادوایی. فەرمایشتی پەیامبەر هەیە ئەڵێ: إذا التقى المسلمان بسيفيهما فالقاتل والمقتول في النار = ئەگەر دوو موسەڵمان ڕوو بە ڕوو یەک بوونەوە بە شمشێر بکوژەکە و کوژراوەکە ئەچن بۆ دۆزەخ؟. هەر وەها ئەو شەڕەی لە مێژوو پێ ئەڵێن “وقعة الحرة” لە شارەکەی پەیامبەر (يثرب- مدينة) کە زۆر لە هاوڵانی پەیامبەر و شوێنکەوتووەکانی، پەیڕەوەکان (الصحابة والتابعين) بە شمشێری موسەڵمانان تیا کوژران!! و ١٥٠٠ کچ…؟. فەرمایشتی پەیامبەر هەیە ئەڵێ: يقتل بهذه الحرة خيار أمتي بعد أصحابي = لە پاش ئەسحابەکانم  لەم “حەرە”یە باشەکانی گەلەکەم (أمتي) دەکوژڕێن. دیسانەوە، چیرۆکەکی خالیدی کوڕی وەلید و مالیکی کوڕی نوێرە کە لە ئومەتی لا إله إلا الله بوو، بەڵام خالید کوشتی و چێ لە گەڵ ژنەکەی کرد کە ناوی لەیلا بنت سەنان بوو؟!. لقد فعل خالد “سيف الله المسلول” الكثير من هذه الأخطاء القاتلة، ذات مرة بعثه النبي محمد قائداً لسرية وقتل أناس أبرياء فلذا قال النبي: اللهم إني أبرأ إليك مما صنع خالد= خالید شمشێری الله ی هەڵکێشراو زۆر جار خەڵکی بێگوناه بە هەڵە کوشت، جارێک پەیامبەر ناردی لەسەر پەلێک (سریة)، هەر لەو ناردنە خەڵکێ بێگوناهی کوشت، لەبەر ئەمە پەیامبەر گوت: اللهم إني أبرأ إليك مما صنع خالد =  خودایا (اللهم) من دوورم لەوی کە خالید کردی. هەر وەها، لە ساڵی ٦٤ی کۆچی لە کاتێ شەڕی نێوان سوپای یەزیدی کوڕی موعاویە و عەبدوالله ی کوڕی زوبەیر کاوەی (کعبە)ی موسەڵمانان کە پیرۆز ترین شوێنی موسەڵمانانە لەسەر ئەرز لەلایانی سوپای خەلیفەی موسەڵمانەوە بە هاوێژەر (مەنجەنیق) ڵێ درا؟!. دیسانەوە، بۆ جاری دووەم کاوە (كعبة)ی پیرۆزی موسەڵمانان بە هاوێژەر لێ درا، ئەویش لەسەردەمی خەلیفەی ئەمەوی عەبدو الله ی کوڕی مەروان بە دەستی حەجاجی ی کوڕی یوسفی سەقەفی (الحجاج بن يوسف الثقفي)؟!. دیسان، پاش کوشتنی ئیمامی عەلی دە (١٠) ئیمامی شیعە بەدەست خولەفای موسەڵمانان بە ژەهر یا بە شمشێر کوژران؟. یەکێک لە ئەو دە ئیمامە،ئەیمامی سێیەمی شیعەیە و دیسان کوڕی کچی پەیامبەر بوو (فاتیمە) لە گەڵ بنەماڵکەی و هاوڕێەکانی کە پتر لە هەفتاد کەس بوون بەدەستی هەمان موسەڵمانان کوژران؟. پاش کوشتی ئیمام حوسەینی کوڕی ئیمام عەلی موختاری کوڕی عوبەیدی سەقەفی بکوژەکانی ئیمام حوسەینی کوشت، بەڵام پاشان موسعەبی کوڕی زوبەیر موختاری کوشت هتد.هەروەها، شەڕی دەسەڵات لە نێوان ئەمەوییەکان و عەباسییەکان کە چەند هەزار کوشتەی بەجێ خۆی هیشت؟!. پاش پیرۆز بوونی عەباسیەکان خەلیفەی عەباسی لە یەکەم ووتاری دا ئەڵێ: فاستعدوا فأنا السفاح الهائج، والثائر المبير= ئامادە بن من خوێنڕێژی هەژیوم، شۆڕشگێڕی مرۆڤ کوژم؟!. با لەبیرمان نەچێ کوشتنی ئیمامی شافعی، کە زۆربەی کوردەکان لەسەر ڕێبازەکەین (مذهبه). هەروەها کۆچی دوایی شەیخ ئیبن تەیمیە لە بەندیخانە ساڵی ١٣٢٨ زاینیی. دیسان، ڕەش کوژیەکانی (اغتیال) کۆمەڵی (فرقە) حەشاشەکانی حەسن ئەلسەباح و هەوڵ دانیان دوو بار بۆ کوشتنی سەلاح دینی ئەیوبی لە ساڵی ١١٧٤ی زاینیی و دووەم جار لە ساڵی ١١٧٦ی زاینیی. لەسەردەمی نوێیش، شەڕەکانی نێوان دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامی بە ناوی عوسمانی و دەوڵەتی ئیسلامی سەفەوی ئێران کە چەندەها جار ڕووی دا. یا شەڕی لاقرتی (عبثي) تورک و فارس و عەرەبی موسەڵمان دژی گەلی کوردی موسەڵمان؟؟؟!!!. یان شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ١٩٨٠-١٩٨٨ کە هەردوو لایانیان موسەڵمانن، ئەڵێ یەک ملیون مرۆڤ تیا کوژرا!!. ئەمرۆیش تەماشاکە ئەو شەڕانەی لەنێوان گروپە ئیسلامیەکان لە سووریا ڕوویئەدا؟! با چاوێک هەڵدەین بەم ساڵانەی کە خۆمان تیا دەژین، لەسەر دەمی دەسەڵاتی (حکم)ی “ئیخوانی موسلمین” لەمیسر دا، لەسەردەمی دەسەڵاتی محەمەد مورسی، شێخ حەسەن شەحاتەو هاوڕێەکانی هەموویان موسەڵمانی شیعە بوون، بەڵام موسڵمانانی ئەهلی تەسنن کوشتیان و لەناو شەقامەکانی میسر بە مردووی ڕایانکێشا ؟؟!!. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو شەڕەکەی نێوان باشووری یەمەن وباکووری یەمەن. هەروها لە ساڵی ١٩٩١ پەلاماردانی (غزو)ی سەدام حوسەین بۆ میر نشینی کوەیت و تاڵان کردنی ئەو نیشتمانە لەلایانی سوپاکەی کە ٩٩،٩٪ دەر سەدیان موسەڵمان بوون؟!. ئەمڕۆ شەڕی نێوان زەیدیەکان (حوثي) و سونیەکانی یەمن کە هەردووکیان موسەڵمانن؟؟. لە عێراقیش، بەتایبەت لە بەغدا پاش ساڵی ٢٠٠٣ هەموو جیهان بینی شەڕی تیرەگەری، شەڕی (طائفي) لە نێوان موسەڵمانی شیعە و سونە کە چەند سەد هەزار لەیەک دی کوشتن و چەند مزگەوت و حوسەینیەی یەک دێ سووتاندن؟!. کاکی برا، ئێوەی ئیسلامی، نە ئەوانەی کە موسەڵمانن، هەر کابراێک دوو قسە بیکا ئەگەر بەدڵتان نەبێ لە جیاتی بە نوکە پێنوس ولامی بدەینەوە بە نوکە چەقوو وڵامی دینەوە؟! لەکاتێک دا فەرمایشتی پەیامبەر هەیە ئەڵێ: الدين نصيحة = ئایین ئامۆژگاریە. پێش فەرمایشتەکەی پەیامبەر قورئان لە سورەتی “بقره” ئایەتی ٢٥٦ ئەڵێ: لا إكراه في الدين = زۆرەملە لە ئایین دا نییە.  بۆ زانیاری، ئەم ئایەتە هەڵوەشاوە (منسوخ) فەرمانی (حوکم)ی نەماوە تەنها خوێندنی ماووە، بەڵام ئیسلامیەکان بە تایبەت شێخەکانیان یەکێک لەوانە مامۆستا عەلی باپیر کاتی لە بەرژەوەندیان بێ ناڵێن هەڵوەشاوە، بەڵام کاتی کەسێکی تر بڵێتەوە و لەبەرژەوەندیان نەبێ ئەڵێن ئەم ئایەتە هەڵوەشاوە بە ئایەتی ٧٣ لە سورەتی تەوبە: يا أيها النبي جاهد الكفار والمنافقين = ئەی پەیامبەر لەبەرامبەر دوشمن و بێباوەڕ درێخی نەکە. ئەی مامۆستای بەڕێز، ئەتۆ تەماشای گەل و نیشتمانەکەی خۆت بیکە بزانە داگیرکەری موسەڵمان چۆن ئەمە ساڵەهای ساڵە نیشتمانەکەت داگیر کردووە و گەلەکەت دەچەوسێنی، ئەوە عێراقە کە ئەمڕۆ دەسەڵات بەدەستی موسەڵمانی شیعەیە، ئێرانیش بەهەمان شێوە لە ساڵی ١٩٧٩وە دوو کەسایەتی بوونە بە مورشێد کە هەردووکیان گوتن و ئەڵێن: من نەوەی ئیمامەکانم، لە ماڵی پەیامبەرم (بيت النبوة)، بەڵام  مورشێد (آية الله) لەڕاگەیاندن دیارە چی بەکورد دەکا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویست ناکا من ڵێرا باسی بکەم هەموو جیهان باش دەبینی و دەبیستی لە ڕێگای ڕاگەیاندن!!. هەروەها ئەو کابرای موسەڵمانە سونییە کە ناوی “ئەردوگان”ە لە قەوارەی تورکیای لەوزانی دەسەڵاتی هەیە خەراپترە لە شیعەکانی بە ڕەفتار کردنی لە گەڵ کورد دا، ڕۆژ نیە لەباکووری کوردستان کوردی بێ گوناه بە فەرمانی ئەم کابرایە… نەکوژڕێ!!. لەسووریایش بە هەمان شێوە، ڕۆژ نیە کورد نەچەوسینەوە. لە هەموو ئەمانە بەدتر داعشە، ئایا چێ بەکوردی کرد و ئەیکا لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان؟؟!!. ئەمن وەکو لەسەرەوە گوتم تەنها باسێ ئەو شەڕانە دەکەم کە لە نێوان موسەڵمانانە ڕوویدا، باسێ کوشتی کرستینەکانی میسر (الأقباط) و جووەکان لەعێراق و ئەرمەنەکان لە تورکیاو یارسانە کوردەکان لە ئێران و ئێزدیە کاکائیە کوردەکان لە باشووری کوردستان کە بەدەستی موسەڵمانەکان کوژران. بۆ زانیاری، پێش دوو ڕۆژ یەکێک لەکەنالە تەلەفیزیونە کوردیەکان بینیم باسێ دوو نەوچە (ناحية) لە پاڕێزگای دووهۆک کرد گوت: ١١ مزگەوتیان هەیە، لەگەڵ ٢ قوتابخانە و یەک بنکەی تەندروستی. ئەبینی خوێنەری بەڕێز، مزگەوتەکان لای گەلی کورد پێنج بەرامبەر قوتابخانەکانن ئەگەر زیاد تر نەبێ؟، دە بەرامبەر بنکە تەندروستیەکانن، ئایا ئەم دینداریە بەرزە لای نەتەوەیکی تر هیە؟؟ بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا داگیرکەران و دەورودەستەکانیان تەکفیری کورد دەکەن!!!.  هەر چۆن بێ (على أية حال). کاکی برا، تاکو لە بواری پیشەسازی و ئابووری و هتادوایی چیتان کردووە؟؟ بە درێژایی مێژوو، بە مەوداێکی دورو درێژ لە پاش ئەو ووڵاتانەن کە ئێوە پێیان ئەڵێن بێباوەر (کافر)؟! ئەگەر داهێنانی ئەم (کافران)ە نەبێ لە هەموو بوارەکان دا نە موسەڵمان و نە دیکە لەسەر گوێ ئەرز نامێنی بەدەستێ بیماری و نەخۆشی؟؟. ئێوە چیتان هەیە؟ سومالتان هەیە کە هێمای هەژاری و دواکەوتوییە، ئەفگانستانتان هەیە بە هەمان شێوە، تاکو قەوارەی عێراق کە دیجلە و فوراتی هەیە و نەوتی هەیە ملیونها دارە خورمای هەیە بەڵام ئەمڕۆ بەدەستی ئیسلامیە شیعەکانە لەسوماڵ هەژارتریان کردووە؟؟!! لە ئەفگانستان دواکەوتوتریان کردووە. ڕاستییەکەی پیتان بڵێم: ئێوە؟ تەنها قسە دەکەن نە شتێ تر، چۆنکە لەسەر ئەرز شتێکتان نەکردووە بۆ مرۆڤایەتی.

” أتمنى أن يصل الدين إلى أهل السياسة.. ولا يصل أهل الدين إلى السياسة = داخوازم کە ئایین بگات بە دەستەودایەرەی ڕامیارەکان.. بەڵام، برادەرانی ئاینیی نەگەن بە ڕامیاری” (محمد متولي الشعراوي)

٠٨ ٠٦ ٢٠٢١

درێژە هەیە