بۆمبە تەوقیتکراوەکەی کەرکووک – نووسینی ، هەڵو لەکی

 (د.نجم الدین کریم) ئەم پیاوە هەنگاوێکی گەورەو شۆکهێنەر دەبێت بۆ هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان لەکەرکووک، کاندیدەکانی لیستەکەشی بەشێکی لەناوجەرگەی خودی یەکێتییەکانەوەیە وەبەشێک لەکاندیدەکانی دیارن، بەڵام بەشەکەی تری نهێنییە کاتێک دێتە هەڵبژاردنەکانەوە دەنگێکی زۆر بەدەست دەهێنێ، شۆک بوونی یەکێتی لەوەدایە کەبەرپرسە باڵاکانی ئەو حیزبەی لەگەڵدایە کاتێک ناوەکانیان ڕادەگەیەنرێ ئەوکات شۆک دەبن، بۆیە بوونی د.نجم الدین کریم بەپێویست دەزانم بۆ پارێزگای کەرکووک، ناشبێت خزمەتی ڕابردووی ئەم پیاوەمان لەبیربچێتەوە بەباش و خراپییەوە، هەڵبەتە کاری باشی ئەم پیاوە بەڕاستی خزمەتی کردووە، ڕاستە هەندێک ململانێ ی دروست کرد وەهاوکات توندیش بوو لەهەڵس و کەوت، هەموومان ئەوە باش دەزانین ئەگەر بەو شێوازە نەبوایە ئەوە دەبووە جێگەی گاڵتەجاڕی لەکەرکووک لێرە دووبەرە دژی ئەم پیاوەن ئەوانەش:
بەشێکی ئەو پارتیانەن کەئەم ڕێگری کرد لەوەی باڵادەست بن و حکوم بکەن و بەئارەزووی خۆیان دەست وەربدەن لەئیدارە و پرۆژەی شارەکە، بۆیە چەند جارێک لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە بەپارتی دیموکراتی کوردستانی وت ئەگەر بڕیارە فڵان و فیسانی پارتی پارێزگاری شار بن ئەوا من دەست لەکاردەکێشمەوە، ئیتر پارتیش بەزووترین کات ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەک لەکەرکووک دوورخستەوە، ئەوانەی شاریش نەیاندەتوانی هیچ هەنگاوێک بنێن بێ پرسی ئەم پیاوە.
لەناویەکێتیشدا بەهەمان شێوە تەنانەت بەرپرسی مەڵبەندی دووی شارەکەش فزەی نەدەکرد، چونکە لەلایەن پیاوێکی وەکو مام جەلالەوە دەست کراوە کرابوو، پاشان ڕۆحی گەندەڵی لای ئەمانیش کێشا بوو، لەکەرکووک پارێزگارێکمان پێویستە خاوەن بڕیار بێت نەک بووکەڵەی دەستی لقی 3 یان مەڵبەندی 2ی یەکێتی بێت، هیواشم وایە بەجوانی لەمە تێبگەن کەرکووک پێویستی بەپارێزگارێکی بەهێزە لەئایندە وەپیاوێکی یاسایی و سیاسی خاوەن ئەزموون بێت، بەپێچەوانەوە شاعیر و شێوەکار و شانۆکار ناتوانن شارەکە بەڕێوە ببەن.
#halolaky
سلاۆ ماموستا اکرەم ئوە ڕەسمی نوسەرەکەێە کاک هەڵۆ لەکی لەگەل نوسینەکە داێنێ زۆر سوپاس