با هەموو ئەوانەی لەسەروە هێما بۆیان کرا؟ باش تێبگەن، گەلی کوردی ڕەسەن چەند هۆی پیرۆزی هەیە لە گەڵ ئاڵای پیرۆزی کوردستان بە بیست و یەک (٢١) تێشکەکەی، بەڵام ئەم هۆیانە لە گەڵ ئاڵاکە نەتەوەیی و نیشتمانین نە ئایینی؟ نابێ بە هیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بەمەبەست و نیازی ناپاک زمانێ یادەستێ بۆیان درێژ بیکا؟ چونکە ئەو کات ڕۆلەکانی گەلی کورد زمانی ئەیبڕن و دەستێ ئەشکێنن. با بەرپڕسانی گەلی کورد باش هۆشیار بن، لە کاتی بەرپا بوونی هەر یەک لەو هۆیانە کە لەسەرەوە هێما بۆیان کرا ئەگەر کابراێەک خۆی دوا خست و نەهاتە ژوورەوە تا ئامادە نەبێ لەخوێندنی سروودی پیرۆزی ئەی ڕەقیب، یا ئاڵا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، یا ئاگر پیرۆزەکەی نەرۆز کە لەدەوریا ڕۆلەکانی گەلی کورد بەدەنگی بەرز سروودی ئەی ڕەقیب دەخوێنن و ئەڵێن: کوردستان دینمان ئایینمانە، بێگومان هەروایە، ئەم سێ گوشە پیرۆزە قەڵخانی نەتەوەی کوردن بە شێوەی شارستانی دژی داگیر کەران ودارودەستەیان؟ وەکو گوتم، پێویستە لەسەر بەرپڕسانی کوردستان هەر کابراێەک بێ بەبێ جیاوازی (بدون استثناء) شاربەدەری بکەن و پێش شاربەدەر کردنی میری کوردستان سزای توندی بدا؟. چونکە نەتەوەی کوردی بریندار ئەم هۆیانە ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانین لە بیلبیلەی چاوی خۆی خۆشتر دەوەێ. با ئەو نا کوردانە بزانن کە ئەم سێ گوشە زێرینە نەورۆز، ئاڵا، ئەڕەقیب، پێوەری نیشتمان پەروەریە، پێوەری کوردایەتیە، هەر کوردێک نکوولی لەو سێ گوشە زێرینە بێگومان نە کوردە و نە کوردستانی، بە جیاوازی لە میری کوردستان، پێویست گەلی کوردی خۆراگرفڕێی بدا وەکو ناوکی خورمان؟ (يلفظه لفظ النواة) و بەدرێژایی مێژوو نفرینی بیکا تا بێ بە پەند بۆ ئەو نەوانەی کە پاش ئێمە یانە جیهان و پێویستە بەئاسوودەیی لەسەر خاکی کوردستان بژێن.
زانای ڕەوان شاد (ئەحمەدی خانی) ١٦٥٠- ١٧٠٧ی زایینی، باش ئەم نەتەوانەی خوارەوە ناسیوە، کە ئەمڕۆ ئەو ناکوردانە سیخوڕی بۆیا ئەکەن؟. دیسان، هەندی بێ مێشک هەن ئەڵێن: ئەم هەڵبەستەی خۆارەوە هەڵبەستێکی ڕەگەزپەرستیە!! نازانم ئەمەی کە سەدساڵە عەرەب و تورک و فارسی موسەڵمان بە کورد دەکەن چێ ناوی بنەین؟.
گەر دێ هەبوو یا مە ئیتفاقەک ڤگێرا بکرا مە ئینقیادەک روم و عەرەب و عەجەم تەمامی هەمیا ژمە رادەکر خوڵامی
٠٩ ٠٦ ٢٠٢١

