لە هەر شارێک یا گوندێکی کورد یەک عەرەب تیا بێ زۆرە؟- محەمەد مەندەلاوی

 

مەبەستی یەکەم لە ناونیشانی ووتارەکە ئەو کوردانەیە کە لە شارو گوندەکانیان لە کوردستان زیندەوەرانی عەرەب وەکو شوان یا کارگەر ئیش پێیان ئەدەن و دڵنیا بن ڵێیان؟! بەڵام، پاشان هەر ئەو عەرەبانە کە دەرەفەت پەیدا دەکەن بە شێوەیکی بێ مرۆڤانە سەری ژن و منداڵەکانی ئەو کوردە ئەبڕن و رائەکەن بۆ شار و گوندی خۆیان لە باشوور یا ڕۆژئاوای قەوارەی عێراق. بەڵام، خاڵە گرنگەکە مەبەستی دووەمە، کە ئەم عەرەبانە ئەگەر تاوانی کوشتن ئەنجام نەدەن شیمانە وایە لەدوا ڕۆژ بدۆزیەوە کە ئەم عەرەبانە مەبەستییان وایە لە داهاتوو بەهاوکاری عەرەبەیلی تر دەست بەسەر شار یا ئەو گوندە کوردیە بگڕن و کوردەکە تیا ئەبێ بە بێگانە، لەم بوارەوە نموونەی زۆرمان هەیە لە چەند شاروگوندی کورد ڕۆیدا کە ئەمڕۆ مرۆڤی کورد تیا بێگانەیە، وەکو بەدرە، جەسان، زرواتەیە، شەهرەبان، وەرازەرو، تاڕادەیەک شاری مەندەلی و جەلاولاو(گوڵاڵە) کەرکووک و شارو گوندانی تری باشووری کوردستان. خوێنەری هێژا، ئەمڕۆ کە عێراق ناتوانی قووڵایی شار و گوندەکانی کوردستان داگێر بکا ئەم ڕامیارییە بەکار دەبا، کە هانی عەرەبەکان ئەدا بچنە قووڵایی شار و گوندەکانی کوردستان و ئیش بکەن لای کوردەکان وەکو شوان و گاوان و کارگێر تا کاتی خۆی دێ، کە ئەوکات ئێوەی عەرەب بوون بە خاوەنی ئەم هەموو ئەرزە سوز و بەپیتە. هاونیشتمانی بەڕێز، عەرەب لە سەرەتای هاتنی ئیسلام و پاش دەرچوونی لە نیمچە دوورگەکەی وەکو تاڵانکەر بۆ نیشتمانەکانی دەوروبەری و دیسان نیشتە جێبوونیان لەو نیشتمانانە وەکو داگیرکەری نیشتە جێکردن (احتلال استيطاني) تا ئەمڕۆ درێژەی هەیە. باڵێرا نموونەیکی میسر بۆتان باس بکەم، کە بەدەستی عەمری کوڕی ئەلعاس (عمر ابن العاص) داگیر کرا – عەرەب بەو داگیرکردنە ئەڵێ: فەتح!!- هەرچون بێ (على أية حال) ئەم عەمرە بە پێنج هەزار جەنگاوەری عەرەب یا ئەعراب میسری داگیر کرد و پەڕتووکخانەی ئیسکەندەریە کە گەورترین پەڕتووکخانەی جیهان بوو لەو سەردەمە سووتان و تاڵانی میسریش کرد و نیشتە جێ بوون تیا و ساڵانەیش سەرانە لەوانەی سەند کە نەبوون بە موسەڵمان؟!. خوێنەری بەڕێز، بەم پێنج هەزار عەرەبە عەمر میسری کرد بە ووڵاتێکی عەرەبی، کە ئەمڕۆ لە سەد نەوەدی دانیشتووانی میسر بوون بەعەرەب؟؟ نەتەنها ئەمە، تاکو ناوەکەیشی گۆرین لە “ئێجبتەو”ە بۆ میسری عەرەبی!!. بۆ زانیاری، ئەم عەمرە کوڕی ئەلعاس بن وائل سهمی بوو (العاص بن وائل السهمي) ئەم ئەلعاسە یەکێک لە دوژمنەکانی پەیامبەری ئیسلام بوو، کاتی کە باسی پەیامبەر کرد پێ گوت: هذا الأبتر = ئەم بڕراوە. ئینجا قورئانیش وڵامی دایەوە بە کورت ترین سوورەت کە سوورەتی کەوسەرە (كوثر) و سێ ئایەتە و دە ووشەییە و چل ودوو پیتە: بسم الله الرحمن الرحيم، إنا أعطيناك الكوثر(1) فصلِ لربك وانحر(2) إنَّ شانئك هو الأبتر (3) = بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان، بەراستی ئێمە خەیروچاکەو خۆشی هەردوو جیهان و ناو بانگی چاکەی تۆمان ئەی محەمەد بێ ئەندازەو بێ سنوور کردووە لە هەموو چەرخو زەمانێک دا یا خود ئەی محەمەد ئێمە حەزی کەسەرمان بە تۆ بەخشی، کە واتە نوێژ تەنها لە بەر خوداو بۆ خوداو بۆ بەدەست هێنانی پەروەردگارد ئەنجام بدە قوربانیش بکە هەربۆ شێوەیە بۆ ڕەزامەندی پەروەردگار بێ گومان هەر دوژمنان و ناحەزان تۆ بێ ناو و نیشان و وەجاخ کوێر و دوا بڕراون لە هەموو خەیروچاکەیەک لە هەردوو جیهان دا. ئەمە بۆچوونی من نییە هی وێکیپیدیایە بۆ سوورەتەکە. با دووپاتی کەمەوە، ئەمە چەند ساڵە لە ووتارەکانم دا چەندەها جار پڕسیارم کرد ئایا لە ئایینی ئیسلام دا قایلە کە خودا هەمان الله ی ئیسلامە؟ هێشتا وڵامێک پیمان نەگەیشتووە ئا یا نە؟. بابچینەوە سەر بابەتەکەمان. پەڕتووکی قورئان ئایینی ئیسلام ئەڵێ قسەی اللە ە بە شێوەی نا ڕاستەو خۆ بە دوژمنەکەی پەیامبەر کە “ئەلعاس بن وائل السهمیە” ئەڵێ تۆ وەجاخ کوێری (إن شانئك هو الأبتر). بێ گومان قسەی قورئان یەک و دوو تیا نییە، چونکە قسەی اللە و لە خۆی ڕاست و دروستر نییە. بەڵام، ئەم عەمرە کە کوڕی ئەلعاسە کییە؟؟ زۆر لە سەرچاوە ئیسلامیەکان ئەڵێن: إن عمرا اختصم فيه يوم ولادته رجلان: أبو سفيان، والعاص، فقيل: لتحكم أمه فقالت: إنه من العاص بن وائل لأن العاص كان يصرف عليها؟ = ئەڵێ: ڕۆژی کە عەمر لە دایک پەیدا بوو (ولادة) دوو پیاو شەریان لە سەری کرد ئەم گوت لەمنە ئەو گوت لە منە!! ئەو دوو پیاوە یەکیان ئەبوو سوفیان بوو، ئەوی تر ئەلعاس بوو، گوتن با دایکی مندالەکە بڵێ لە کێیە! دایکە کە ناوی سەلما کچی حەرمەلە بوو (سلمى بنت حرملة) گوت کوڕەکە لە ئەلعاسە،دایکەکە ئەمەی گوت لەبەر ئەوەی ئەلعاس خەرجی ماڵ و مندالی دا؟؟. دیسان، ڕۆژێک عەمر بوو بە قسەی لەگەڵ ئەلحەسەن کوڕی عەلی کوڕی عەبد ئەلمەناف؟ کە عەلی بەناو بانگە بە (علي بن أبي طالب)، ئەلحەسەن بە عەمری گوت: ‌أما أنت فقد اختلف فيك رجلان رجل من قريش وجزار أهل المدينة فادعياك فلا أدري أيهما أبوك!! = بەڵام دوو پیاو لەسەر تۆ پێک نەهاتن کوڕی کام یەکێ لەو دووانە، یەکێکیان قورەیشی بوو ئەوی تر مرۆڤ کوژەکەی مەدینە (يثرب) بوو، نازانم کامە باوکتە؟. ڵێرا قسە ڕاستییەکەی قورئان دیاردا کاتی کە بە پەیامبەر گوت: دوژمنەکەت بڕراوەیە؟. ئەمە بەشێک لە بابەتەکە نەبوو، بەدەم نووسینەوە هات (في سياق الكتابة).

لەکوتایی دا بە هەر تاکێکی کورد لە کوردستان دا ئەڵێم: ووشیار بن، ڕێ نەدەن بە هیچ کەسێک لەو عەرەبانە لەشارەکانتان یا لە گوندەکانتان جێگیر بن چونکە لەدوا ڕۆژدا دەست بەسەر هەموو شتتان دەگرن و دەرتان ئەکەن، ئێوە ئەمانە نانسن، ئێمە لەگەڵیان بووین، لەگەڵیان ژیاین چ لەبەغدا چ لە شارەکانی تری باشووری کوردسات کە سنوورە لەگەڵ عێراق باش ئەیان ناسین بەشیعەیان و بە سونەیان، هاورێیت ئەکا، بەڵام لە ژێرەوە چەقو بۆ سەر برینت تیژ ئەکا.

قول منسوب لأحد العرب = وتەیکە بەهی یەک عەرەبێک دانراوە کە ئەڵێ: بني يعرب لا ترجوا مودتهم غُبر الوجوه إذا ما ظلمتهم ظلموا = گەلی عەرەب ئاواتی دۆستایەتیان نەیکە روویان خۆڵاویە ئەگەر زۆرلییان نەکەی جەوروستەم لێت دەکەن.

خودایا من ڕایگەیاندم خودایا تۆ شایەتی

٢٣ ٠٦ ٢٠٢١