هەرچۆن بێ، مامۆستا لەناو قسەکانی دا ناوی خودا هێنا؟ ئەمن لێرا پرسیار دەکەم، ئایا لە ئاینی ئیسلام دا جێ قایلبوونە کە لە جیاتی الله ناوی خودا بێنی؟؟. ئایا لە ئاینیی ئیسلام دا خودا ئیلاهیکی وەسەنی (وثني) نیە؟. لەبەرنامەیەک لە کەناڵی (N R T) بەناوی “نێوە شەوی رەمەزان” کە ٥٩ خولەک و ٥١ چرکە بوو مامۆستا ١١٧ جار تیا ناوی خودا هێنا؟؟. ئەمن تەنها پرسیار دەکەم، ئایا لە ئاینی ئیسلام دا دەبێ بە الله بڵێ خودا، ئایا ئەشێ، (جائیز)ە ناکەوێتە ناو کارەسات ( لا تقع في المحذور)؟؟. دووبارە پرسیار دەکەم: ئەگەر خودا هەمان ئیلاهی ئیسلامە، ئایا ئەمە ئەوە ناگێنی کە کورد گەلیکی باوەڕکەرە بەتاک و تەنیایی خودا (موحدون)، کەواتە بۆ عەرەبی موسەڵمان پەلاماریان دان و (غزو) بیروباوەڕ و هەڵوێستی خۆیان بەسەریان دا سەپاندن؟؟.
وەکو بەدەم قسەکردنەوە گوتم (في سياق الحديث) ئەمە هیچ کارتێکردنی نەڕی نیە، بەڵام نابێ خۆت باش بکەی و کەسانی تر نە!! قورئان باسێ مرۆڤ دەکا بە گشتی، بە بێ جیاوازی، لە سورەتی روم ئایەتی ٢٢ ئەڵێ: ومن آياته خلق السماوات والأرض واختلاف ألسنتكم وألوانكم إن في ذلك لآيات للعالمين = یەکێکی تر لە نیشانە و بەڵگەکانی دروست کردنی ئاسمانەکان و زەویە کە زاناکانی ئەستێرە ناسی لەئاستی دا سەر سام و سەر گەردانن و جیاوازی زمان و ڕەنگەکانتانە دەنگی هیچ کەس لەکەسی تر ناکات سەر رای سەدها جۆر زمان کە جۆڕی قسەکردن وداڕشتنی هەر گەلێک تایبەت مەندی خۆی هەیە جگە لە هەزاران شێواز کە لەو زمانە سەرەکیانە دەبێتەوە بەڕاستی ئا لەو دیاردەیش دا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ زانایان و شارەزایان. (ئەمە ڕاڤەکردنی “تەفسیری” ویکێپیدیایە هی من نییە).
لە کۆتایی قسەکانی مامۆستا دا گوت: ئەو نیشتمانانەی موسەڵەمانەکان کە مەسیحی تێدا بوو، یەهودی تێدا بوو، بوزائی (بوذائي) تێدا بوو، مەجووس تێدا بوو، هەموویان شان بەشانی موسەڵەمانەکان ژیاون، عەجەبا ئێستا ڵێ کەوینە گومانەوە. هەرچۆن بێ، ڕۆنکردنەوەی من بۆ ئەم بەشە کۆتاییە، وەهایە، موسەڵمانەکان ئەڵێن لە پاش پەیامبەر کەس وەکو عومەری کوڕی خەتاب دادگەر (عادل) نەبوو، تاکو نازناوی “الفاروق”ە. با لێرا چاوێک هەڵدەین بە دەقەکەی (العهدة العمرية) کە بە کرستینەکان دا لە ئیلیا (بیت المقدس)، ئەمەیش دەقی چاودێری عومەری کوڕی خەتاب (العهدة العمرية) لە پەرتووکەکەی ئیبنی قەییمی ئەلجەوزییە (ابن القيم الجوزية) هاتوە، هەر وەها لە ڕاڤەکردنی (تەفسیر)ی ئیبن کەسیر (ابن كثير) هاتوە بۆ ئایەتی پێنج (٥) لە سورەتی تەۆبە الـ(توبة): فإذا انسلخ أشهر الحرم فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم وخذوهم واحصروهم واقعدوا لهم كل مرصد فإن تابوا وأقاموا الصلاة وآتوا الزكاة فخلوا سبيلهم إن الله غفور رحيم = هەر کاتێک مانگەکانی قەدەغە تەواو بوون گومڕاکان بکوژن لەهەر جێگەیەک بەردەستان کەوتن، بەدیل بیان گرن و جوار دەوریان بتەنن و بەهەموو شێوەو شێوازێک بۆسەیان بۆ دابنێن، ئەگەر پێشتر پەشیمان بوونەوە ژیوانیان کرد (توبة) وازیان لەکارەکانی پێشویان هێنا و نوێژیان دابەست و بەخشینیان دا (زكاة) وازیان لێبهێنن و ئازادیان بکەن چونکە بەڕاستی خودا میهرەبان و دلۆڤانە. ئایەتەکە ئەڵێ: ئەگەر بوون بەموسەڵمان و نوێژیان کرد و بەخشینیان دا وازیان لێبهێنن. ئێ چۆن! ئەتەوێ پاش موسەڵمان بوونیانیش وازلیان ناهێنن؟؟!!. دەقەکە ئەڵێ: عن عبد الرحمن بن غنم: كتبت لعمر بن الخطاب رضي الله عنه حين صالح نصارى الشام، وشرط عليهم فيه = لە عەبدو ئەلرەحمان بین غونم (عبد الرحمن بن غنم):نووسیم بۆ عومەری کوڕی خەتاب (عمر بن الخطاب) دروودی خوای لێبێ (رضي الله عنه) کاتی کە ئاشتبووەوە لە گەڵ کرستیانەکانی شام، مەرجی لەسەریان دانا:
١- إلا يُحدثوا في مدينتهم ولا فيما حولها ديراً ولا كنيسة ولاقلاية ولا صومعة راهب = لەشارەکەیان و نە لەدەوروبەری نابێ ڕەبەنگەێک (دَیر) یا کەڵێسەێک یا خەڵوەتگەی خواپەرستێ دروست بکەن. ٢- ولا يجددوا ما خُرب = ئەوەی رووخاوە نابێ نوێژەنی کەن. ٣- ولا يمنعوا كنائسهم من أن ينزلها أحد ٌ من المسلمين ثلاث ليال يطعمونهم = نابێ کەڵێسەکانیان ڕێگە نەدەن بە موسەڵمانان لایان بمینەوە سێ شەو نان و ئاویان بدەن. ٤- ولا يؤووا جاسوساً = ڕێ بە سیخوڕ نە دەن لە ماڵەکانیان. ٥- ولا يكتموا غشاً للمسلمين = هیچ فێڵیک لە موسەڵمانان نە شارنەوە. ٦- ولايعلموا أولادهم القرآن= نابێ منداڵەکانیا فێری قورئان بکەن. ٧- ولا يظهروا شركاً = نابێ هاوبەش بۆ خودا ئاشکرا بکەن. ٨- ولا يمنعوا ذوي قرابتهم من الإسلام إن أرادوا = ئەگەر کەسێک لەخزمەکانیان ویست بێ بە موسەڵمان نابێ بەری گرن. ٩- وأن يوقروا المسلمين = رێز لەموسەڵمانان بگرن. ١٠- وأن يقوموا لهم من مجلسهم إذا أرادوا الجلوس = لەنیشگەکانیا (مجالسهم) هەلسنە سەر پێ تا موسەڵمانەکان دانیشن. ١١- ولا يتشبهوا بالمسلمين في شيء من لباسهم = نابێ لەجل وبەرگەکانیان لاسایی موسەڵەمانەکان بکەنەوە. ١٢- ولايتكنوا بكناهم = نابێ نازناوەکانیا وەکو موسەڵەمانەکان بێ. ١٣- ولا يركبوا سرجاً = نابێ سواری زین بن ” بەو مانا، نابێ سواری ئەسپ بن”. ١٤- ولا يتقلدوا سيقاً = نابێ شمشێر هەڵگرن. ١٥- ولا يبيعوا خمراً = نابێ مەی، ئارەق بفروشن. ١٦- وأن يجزوا مقادم رؤوسهم = ئەبێ بەشێوەێکی دیار پێشی سەری بتاشی تا موسەڵمانەکان بزانن ئەم کابرایە کرستیانە (مسيحي)ه. ١٧- وأن يلزموا زيهم حيثما كانوا = لەهەرکوێ بن ئەبێ ئەم جل و بەرگە لەوەریان بێ – کە موسەڵەمانەکان بۆیان هەڵبژارد-. ١٨- وأن يشدوا الزنانير على أوساطهم = ئەبێ پشتێن لە کەمەریان ببەستن. ١٩- ولا يظهروا صليباً ولا شيئاً من كتبهم في شيء من طرق المسلمين = نابێ خاچ نیشان بدەن، نابێ شتێک لە پەڕتووکەکانیا نیشان موسەڵەمانەکان بدەن. ٢٠- ولا يجاوروا المسلمين بموتاهم = نابێ گۆڕەکانیان نزیکێ گۆڕە کانی موسەڵەمانەکان بێ. ٢١- ولا يضربوا بالناقوس إلا ضرباً خفيفاً = ئەبێ بۆڵی (زەنگ)ی کەڵێسا (ناقوس) زۆر بە سووک لێ بدا.٢٢- ولا يرفعوا أصواتهم بالقراءة في كنائسهم في شيء من حضرة المسلمين = نابێ لە کاتی خوێندن لە کەڵێساکانیان دەگیان بەرزبێ لەبەر دەم موسەڵەمانەکان. ٢٣- ولا يخرجوا شعانين = شەعانین جەژنێکی کرستیانە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشممەی پێش جەژنی فوسح کە یەسوعی مەسیح چووە ناو “بەیت ولمەقدس”. ٢٤- ولا يرفعوا أصواتهم مع موتاهم = دەنگیان بەرزنەکەن کاتی مردوویا دەمرێ، یا بەن بۆ گۆڕستان بۆ ناشتن. ٢٥- ولا يظهروا النيران معهم = نابێ ئاگر نیشان بدەن، مەبەستیە ئاگر هەڵنەگرن. ٢٦- ولا يشتروا من الرقيق ما جَرَت عليه سهام المسلمين = نابێ وەکو موسەڵمانەکان کۆیلە بێکڕن. ٢٧- فإن خالفوا شيئاً مما شرطوه فلا ذمة لهم = ئەگەر وازیان لە خاڵێکی ئەم مەرج دانە هێنا ئەو کات پاراستیان، پەنایان نامینی. ٢٨- وقد أحل للمسلمين منهم ما يحل من أهل المعاندة والشقاق = ئەڵێ ئەوکات ڕەوا دەبن بۆ موسەڵمانان وەکو بەرهەڵستکار و ناڕێک.
ئەمە هەموو خاڵانی دەقەکە بوو، من هیچی ناڵێم با خوێنەر داوەر بێ. تەنها ئەمە ئەڵێ: بەگوێرەی ڕێسای زانستی ئەگەر پەیرەوانی ئەم ئاینانە کە مامۆستا باسێ کرد بەدەست عەرەبی موسەڵمان قڕان نەکرابایان ئێستا تەنها مەندائیەکان، سوبیەکان کە ئاینەکەیان پێش ئیسلامە بە ماوەی دوورودرێژ ئێستا ژمارەیەن لە دەڤەرەکە لە عەرەبی موسەڵمان پتر تر بوو. هەروەها پەیرەوانی ئاینەکانی تریش کە مامۆستا باسیان کرد ئەگەر شمشێری عەرەبی نەباتا ئێستا ژمارەیان لە عەرەب زۆر زۆر تر بوون لە دەڤەرەکە. جووەکان لە عێراق پێش سەد ساڵ نێو ملیون بوون ئەمڕۆ سێ کەس لێان ماوە؟! کرستینەکان پێش سەد ساڵ دوو ملیون بوون ئەمڕۆ لە نێو ملیون کەمترن؟! کرستیانەکان لە کەرتی غەزە ٥٠٠٠ بوون بەڵام لە کاتی حەماس دەسەڵات گرتە دەستەوە ژمارەیان ئێستا ١٠٠٠ کەسە!!. هەر وەها پەیرەوانەکانی ئاینەکانی تر رۆژ لەدوای رۆژ لەکەم بوون دان، وەکو ئێزدی و کاکائی و شەبەک و زەرادشتی و ئەوای تر، ئە ئەمە دادگەریە؟!.
لەکۆتایی دا، کۆنفرانسەکە کە لە ژێر درۆشمی “یەکڕێزی و دەستوور” بوو، بەڵام مامۆستا لە کاتی ئامادە بوونی بتریریکی کلدانی کاسۆلیک “مار لويس روفائیلی یەکەم ساکو” لە کۆنفرانسەکە هێڕشی کردە سەر ئاینیی کرستیان (مسیحي) بە تایبەت بەسەر پیرۆز ترین پەڕتووکیان کە پەڕتووکی پیرۆزە (الكتاب المقدس)، ئەمە چ یەکڕێزیکە؟؟!!.
” أتمنى أن يصل الدين إلى أهل السياسة.. ولا يصل أهل الدين إلى السياسة = داخوازم کە ئایین بگات بە دەستەودایەرەی ڕامیارەکان.. بەڵام، برادەرانی ئاینیی نەگەن بە ڕامیاری” (محمد متولي الشعراوي)
٠٨ ٠٦ ٢٠٢١
کۆتایی

