دیسان، مامۆستا لەسەر دوانگەی کۆنفرانسەکە قسەی کرد و گوت: لە ئۆروپا و ڕۆژئاوا دەستەبەرداری ئاینەن تێکبەرداری خۆیان بوون، تۆ تەماشا بکە کیتابی موقەدەس من چەند چاپم لا هەیە هەر چاپێک لەوی دیکە جیایە، بەڵام قورئانی عەزیم تاکە کتێبە خوا لە بەردەسی بەشەریەت ماییتەوە بە بێ دەس کاری، ئەم قورئانە ١١٤ سورەتە ٥٦٢٣٦ ئایەتە ٧٧٤٣٩ ووشەیە ٣٢١١٨٠ پیتە دوو موسڵمان لە هەموو دونیا لە سەر قورئان خیلافیان نییە لەسەر پیتێکی قورئان. قسەکەی مامۆستا کۆتایی هات.
ڕوونکردنەوە (توضيح بدون تجريح): یەکەم شت، کرستینەکان (مەسیحیەکان) ئەڵێن: پەڕتووکی پیرۆز (الكتاب المقدس) یەکێکە و جیاواز نییە، بەڵام چوار هاوەڵانی (حواريون)ی یەسوع (عیسا) کە ناویان مەتی و مورقس و لوقا و یوحەنایە نووسێتی هەر یەکێک لەم چوار هاوەڵانە لە گۆشەیکەوە، لە سووچیکەوە تەماشای ژیانی یەسوعی مەسیح کردوەو نووسێیەتی. بەڵام بەپیچەوانەی مامۆستا، قورئان بەڕێزەوە باسی پەڕتووکی پیرۆز (الكتاب المقدس) دەکا، کە پێک هاتووە لە ئینجیل و تەورات، لە سورەتی الـ(مائدة) ئایەتی ٤٦ قورئان ئەڵێ: وقفينا على آثارهم بعيسى ابن مريم مصدقاً لما بين يديه من التوراة وآتيناه الإنجيل فيه هدى ونور ومصدقاً لما بين يديه من التوراة وهدى وموعظة للمتقين = ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پەیامبەرانی نەوەی ئیسرائیل دا عیسای کوڕی مەریەممان هێنا کە ڕاستی تەوراتی دەرخست وپشتیوانی ڵێ دەکرد و ئینجایش پێ دا کەهیدایت و نور و روناکی تێدایە پشت گیری تەورات پێش خۆیەتی هیدایەت و ڕێنوی ئامۆژگاریە بۆ ئەو کەسانەی کە لە اللە دەترسن و پاریسکان. (ئەم راڤەکردنە “تەفسیرە” بە زمانی کوردی لە ویکێپیدیا پەیدام کرد، هیوادارم دروست بێ). ئایا قسەی قورئانەکە لەکوێ و قسەکەی مامۆستا لەکوێ؟!. ڕوونکردنەوەیک دەربارەی قسەکانی مامۆستا دەربارەی قورئان کە لەسەرەوەیە. جاء في كتاب المصاحف لابن أبي داود ج1ص232 وما بعدها، تحقيق محب الدين واعظ: أخرج ابن أبي داود عن عكرمة قال: لما أتى عثمان بالمصحف رأى فيه شيئاً من اللحن فقال: لو كان المملي من هذيل والكاتب من ثقيف لم يوجد فيه هذا. قال عثمان هذا الكلام، لأن هذيل عرفوا عند العرب بأكراد العرب، لشدة مداومتهم للحروب واللحن في لغتهم العربية= لەپەڕتووکەکەی (مەساحف)ی کوڕی ئەبی داوود جلدی ١ لاپەرەی ٢٣٢ هاتووە، ساخکردنەوە (تحقیق) موحب الدین واعز: کوڕی ئەبی داوود لە ڕێ عیکرمە وە گوت: کاتی کە قورئان بۆ خەلیفە عوسمانیان هێنا تەماشای کرد کە شتێک بەئاوازەوە تیایە، گوت: ئەگەر ڕانماکە لە هۆزی هوزەيل (هذيل) و نووسەرەکە لە سەقیف (ثقيف) بوو وەها نەبوو؟. ئایا بۆ عوسمان ئەمەی گوت؟ لەبەر ئەوەی کە هۆزی هوزەیل (هذيل) لەبەر لاوازی زمانی عەرەبیان و بەردەوامییان لە شەڕ. دیسان، لەسورەتی حەج ئایەتی ١٩ لە هەردوو قورئانەکە ئەوەی بەڕازی وەرش و ئەوەی تر کە بەڕازی حەفسە ئەڵێ: هذان خصمان اختصموا… = ئەمانە دوو نەیارن دژایەتی یەک دی کرد؟. خوێنەری بەڕێز، وەکو ئەزانی، زمانی عەرەبی وەکو زمانی کوردی و هیندوئوروپی نییە، لەزمانی کوردی دا لە بارودۆخی کۆکردنەوە تەنها تاک و کۆ هەیە دووان نییە، بەڵام زمانی عەرەبی بە پیچەوانەی کوردی تاکی هەیە (مفرد) و دووی هەیە (مثنى) و کۆی هەیە (جمع)، پێ ئەڵێ: مفرد، مثنى، جمع. لەباتی ئایەتەکە، من ناڵێم، ڕێزمانی عەرەبی ئەڵێ: هذان خصمان اختصما… هەتادوایی. ببورە، من ئەزانم لەنیشتمانانی باکووری ئەفریقا قورئانیان هەیە لەسەر ڕازی ئیمام وەرش (على رواية الإمام ورش) 110- 197کۆچی. بەڵام ئەو قورئانە کە لە کوردستان وعێراق و ئێران و هەندی نیشتمانەیلی تر هەیە لەسەر ڕازی ئیمام حفسە (يوافق رواية الإمام حفص) 90- 180کۆچی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کارتێکردنیکێ نەرێ لەسەر قورئان دا نییە. لەبارەی نازناوی (لقب) ئیمام وەرش با تۆزی بوەستین، من لەهەندی پەڕتووک خوێندمە کە لەبەر ئەوە پێ گوتن وەرش، رووی، ڕوخساری زۆر بریسکەدار بوو، زۆر سپی بوو، ئینجا، ئێمەی کورد بە هەر شتی بریسکەدار ئەڵێن: ئەوشتە وەرشەی دێ؟، (وەرشاو)، بێگومان بە عەرەبی شتی تر ئەڵێن لەبارەی نازناوەکەی، بەڵام دیسان ئەڵێن کە پیان گوت وەرش لەبەر ئەوەی کە ڕووی، ڕوخساری سپی بوو؟. هەر چۆن بێ، ئەو وڵاتانە کە قورئان بە ڕازی (روایەتی) وەرش و قالون دە خوێنن کە لە نافع وەریان گرتووە: لیبیایە، تونسە، جەزائیرە، مەغریبە، ڕۆژئاوای ئەفریقیایە، ئەندەلوسە، ئەڵێن لە میسریش ئەو قورئانە کە لە ڕازی ئیمام وەرشە خوێندن تا کاتی داگیرکردنی میسر لەلایانی عوسمانیەکانەوە کە گۆریان بەو قورئانە کە لە ڕازی (رواية) ئیمام حەفسە (حفص). بیستومە لە چوار لەو نیشتمانانە کە ناومان برد ليبيا، تونس، جەزائیر، مەغریب قەدەغەیە، ئەگەر کەسێ قورئان بە ڕازی (روایەتی) تر بێجگە لە قورئانەکە بە ڕازی ئیمام وەرش بخوێنی. بە پیچەوانەی ئەوان، لە عەرەبستانی سعودییش قەدەغەیە قورئان خوێندن بە ڕازی (روایتي) ئیمام وەرش، دەبێ ئەو قورئانە بێ کە بە ڕازی ئیمام حەفس (حفص)ە. پرسیار لێرا: ئایا بۆ قەدەغەیە لەملا و لەولا؟؟. ئەمن لەماڵ هەردوو قورئانەکە هەمە، قورئانی وەڕگێراو بەزمانی سوێدییش هەمە، ئینجیل و تەوراتیش هەمە، ئینجیلی شهود یەهوایش هەمە کە کرستینەکان بە پەڕتووکێکی “ئەبوکریفا” داینەن؟،هەروەها ئینجیلێکیش بەزمانی کوردی هەمە هتد. ئایا مامۆستا نازانی هەڵەچنی ئەوەی بەعەرەبی پێ ئەڵێن: ضوابط و تشكيل و تنقيط و حركات وهمزة القطع پاش کۆکردنەوە (جمع) و نووسینی قورئان لە لایانی خەلیفە سێیەم بە چەندها ساڵ لەلایانی موسەڵمانان داهێنرا؟؟. وەکو گوتم، هەموو ئەمانە هیچ کاریگەرێکی نەڕی لەسەر قورئان دا نابێ وەکو پەڕتووکێکی پیرۆز لای موسەڵمانان. ئایا مامۆستا نازانی کە ناوی بەهەشت (جنة) لەناو قورئانەکە لەسورەتی الواقعة ئایەتی ٨٩ بە تای باز (تاء مفتوحة ، تاء الفاعل) هاتووە، کە ئەمڕۆ بە پێچەوانەی یاسای ڕێزمانی عەرەبیە؟ ئەگەر خوێندەکار (تلميذ- طالب) لە فێەرگە، لە قوتابخانە یا زانکۆ بەم شێوە بنووسی: “جَنَت” لەتاقیکردنەوە (امتحان) دەرناچێ. دیسان ناوی ژن (امرأة) لە هەفت ئایەت بە تئی باز نوسراوە و ئەمە وێنەکەیە (ت)، (امرأت). هەر وەها ناوی کچ لە سورەتی تحریم ئایەتی ١٢ لە جاتی ابنة بەم شێوە نووسراوە “ابنَت”. دیسانەوە لە سورەتەیل و ئایەتەیلی تر دەها جار هاتووە، بەڵام لە سورەوئایەتەیلی تر بە شێوەی تئی مەیینەیش (تاء التأنيث) هاتووە وەکو لە سورەتی بەقەرە ئایەتی ٢١١: ومن يبدل نعمة الله من بعد ما جاءته. لەئایەتی تر ئەڵێ: لست عليهم بمصيطر، لە جیاتی س بە ص (سین و صاد) نووسیویەتی؟! هتادوای، بەڵام وەکو گوتم هەموو ئەمانە هیچ کارتێکردنی نەڕی نابێ لەسەر قورئان وەکو پەڕتووکێکی ئاینیی پیرۆزی موسەڵمانان. فەرمایشت (حدیث) هەیە لە زاری أم المؤمنين عائشە دەربارەی هەندی ووشە کە بە پیچەوانەی ڕێزمانی عەرەبە، ئەڵێ: يا ابن أختي الكتّاب أخطأوا = کوڕی خوشکم ئەوانەی قورئانەکە نووسیین هەڵەیان کرد. فەرمایشتی ڕایج (ضعيف) هەیە لای “ابن كثير” ئەڵێ پەیامبەر گوت: خذوا نصف دينكم من هذه الحميراء = نێوەی ئاینەکەتان لەم ژنە سوورە وەرگرن. بۆ سەڕراستی للـ(أمانة) ئەم فەرمایشتە بێ هێزە (ضعيف)ە. لە پەڕتووکە مێژوویەکانی موسڵمانان هاتووە، کە خەلیفەی سێیەم (عوسمانی کوڕی عەفان) دەربارەی قورئانەکە گوت: أرى فيه شيئاً من اللحن ستقيمه العرب بألسنتها= کەم و کوڕی تیا بینم، بەڵام عەرەب بەزمانیان ڕاستی دەکەنەوە. وەکو گوتم لەکاتی نووسینا ئەم شتانە ڕوویئەدا. لە دەقێکی تەورات هەمان ووشە بەڕێچکە دووبار نوسراوە؟. باچاوێک هەڵدەین بە هەردوو قورئانەکە تا بزانیم جیاوازی لە نێوانیان دا هەیە یا نە. مامۆستا گوت قورئان یەک قورئانەو جیاوازی تیا نییە، بەڵام ئەمڕۆ موسەڵمانان دوو قورئانییان هەیە، قورئانێک بە ڕازی ئیمام (وەرش) کە لە زۆر لە نیشتمانانی باکووری ئەفریقا و ڕۆژئاوای و لە ئەندەلوس دەخوێنری، وەکو بسم الله الرحمن الرحيم بە ئایەت نەژماری. بەلام لە قورئانەکە کە لەسەر ڕازی ئیمام حەفس (حفص) لە سورەتی “فاتیحە” وەکو ئایەتێک دەژمێری؟، بەڵام لەهەمان قورئان دا لە لەو سورەتانی تر بسم الله الرحمن الرحيم وەکو ئایەتێک ژمارە نا کڕێ. هەر لەهەمان سورەتی فاتیحە قورئانەکە لە ڕازی ئیمام وەرش ئایەتەکەی ژمارە سێ؟ ئەڵێ: مَلِكِ… . بەڵام، لە قورئانەکە کە لە ڕازی (رواية) ئیمام حەفسە ئایەتەکە ژمارە چوارە؟ ئەڵێ: مَالِكِ… . لەسورەتی “بەقەرە” لە ڕازی (رواية) ئیمام وەرش ئایەتی ١١٩ ئەڵێ: إنا أرسناك بالحق بشيراً ونذيراً ولا تَسْئَلْ عن اصحاب الجحيم. لە ڕازی ئیمام حەفس (حفص) لە هەمان سورەت و ئایەت ئەڵێ: إنا أرسلناك بالحق بشيراً ونذيراً ولا تُسئَلُ عن أَصحاب الجحيم . لە وەرش بە ئامرازی سەر (فتحة): “ولا تَسئل” بەمانای نەکردن (نَهي- نەهی). لە لای ئیمام حەفس بە ئامرازی بۆر (ضمة): “ولا تُسئَلُ” بەمانای تەنها نەپرس بە بێ قەدەغەکردن بە بێ (نەهی)؟. لە سورەتی “آل عمران” ئایەتی ١٤٦ لە قورئانەکە لە ڕازی ئیمام وەرش ئەڵێ: قُتِلَ… . بەڵام قورئانەکە کە لە ڕازی ئیمام حەفسە ئەڵێ: قَاتَلَ… . پرسیار لێرا: ئایا “قُتِلَ و قَاتَلَ” یەک ناوەڕۆکیان (معنی) هەیە؟؟ قُتِلَ واتا کوژرا، بەلام قَاتَلَ واتا شەڕی کرد؟؟. دیسانەوە، قورئانەکە لە ڕازی ئیمام وەرش سورەتی “آل عمران” ئایەتی ١٢٥ ئەڵێ: …مُسَوَّمِينَ. لە هەمان سورەت و هەمان ئایەت لە ڕازی (رواية)ی ئیمام حەفس ئەڵێ:…مُسَوِّمِينَ. لە یەکەم، “مُسَوَّمِينَ” مانای کە فرشتەکان (ملائكة) لێکراون. (مفعول بهم). لە دوومەکە دا “مُسَوِّمِينَ” بە ژێر (كسرة) واتا کە فرشتەکان خۆیان فەرمانکەرن (فاعلون). ڕێزمانی عەرەبی ئەڵێ: اللغة العربية لا تبدأ بساكن، ولا تقف على المتحرك (حركة)، ولا تقبل بالتقاء ساكنين = زمانی عەرەبی بە پیتی وەستاو (ساکن) دەست پێ ناکا، لەسەر سەروبۆریش (حرکە) ناوەستێ، دیسان، نابێ دوو پیتی وەستاو لەشانی یەک بن. دیسانەوە، لە ڕازی ئیمام وەرش قورئانەکە لە سورەتی “آل عمران” ئایەتی ٥٧ ئەڵێ: …فَنوَفِّيهِمْ… .لە ڕازی ئیمام حەفس ئەڵێ:…فَيُفِّيهِمْ… . لەیەک دا بە شێوازی بزر (صيغة الغائب). لە دووەکە بە شێوازی ڕاناو نها قسە دەکا ( ضمير المتكلم الحاضر). لە نێوان قسەکانی مامۆستا گوت: لە هەموو دونیا دوو موسڵمان خیلافیان نییە لەسەر پیتێکی قورئان. نە مامۆستا هەیە. چەنوچوونیەکەی لە نێوان عومەری کوڕی خەتاب و هیشامی کوڕی حەکیم کوڕی حیزام لەسەر چێ بوو؟؟ کاتێ کە هیشام ئایەتێک لە سورەتی فیرقان بە پیچەوانەی ئەو ئایەتە کە عومەر زانی خوێندی، پاشان کە چون بۆ لای پەیامبەر گوت پیان بیخوێنن هەردووکیان ئایەتەکە بەشێوازی جیاواز خوێندن، بەڵام پەیامبەر بە هەردووکیان گوت وەها هاتە خوارەوە (هكذا نزلت). دیسان، بابچینەوە سەر ئەو قورئانە کە لەڕازی (رواية) ئیمام وەرشە، قورئانەکە لە سورەتی “آل عمران” ئەڵێ: سَارِعْواْ… . بەبێ پیتی ” و”. بەڵام لە ڕازی ئیمام حەفس لەهەمان سورەت و ئایەت ئەڵێ: وَسَارِعُواْ… . بە پیتی”و”. ئەمە خیلافە، جیاوازیە، باکووری ئەفریقا کاتی دەخوێنن ئەڵێن:سارعوا. بەڵام لە کوردستان وعێراق و ئێران و هتد کاتی ئەخوێنن ئەڵێن: وسارعوا. دیسان، لەسورەتی “الناس” ئایەتی ٣ لە ڕازی ئیمام وەرش: اِلذِى. هەمان ئایەت لە ڕازی ئیمام حەفس: الَّذِى. لە وەرش ژێر (كسرة) لە ژێر ئەلیفەکە و “ذ”ەکەیە. بەڵام، لە ڕازی ئیمام حەفس ژێر لەگەڵ ئەلیفەکە نییە؟ دیسان پیتی ئڵلەکە”ل” شەدەو فەتحەی هەیە؟ دیسان پیتی ئییەکە “ي” لەلای هەردووکیان دا بە ئەلیفی مەقصورە (ی) نووسێیانە ، بەئێی بێ خاڵ (ی)؟ ئەمەیش وێنەکەیە (ی)؟. خوێنەری بەڕێز، ڕۆژێک تەماشای تەلەفیزیونی شاریقە کرد، بەرنامەی (لمسات بيانية) بوو، مێوانە سەرەکێکەی بەرنامەکە زانای ڕێزمانی (نحو)ی عەرەبی دکتۆر فاضل صالح السامرائي بوو، کابرایەک لە باکووری ئەفریقا تەلەفۆنی بەرنامەکە کرد و دەربارەی ئایەتێک، ئایەتەکەیش خوێند، بەڵام دکتۆر فازیل پێ گوت: ئەم ووشە بەهەڵەت خوێند. کابراکە گوت: نە دوکتۆر من لە قورئانەکە کە بە ڕازی ئیمام وەرش دەخوێنم. دوکتۆر فازیل ئیتر هیچی نەگوت. ئەمن نازانم مامۆستا چێ ئەڵێم لەبارە ئەمە، کە چەندەها نیشتمان هەن لەو قورئانە دەخوێنن کە بە پیچەوانەی ئەو قورئانەیە کە بە ڕازی ئیمام حەفسەو لای مامۆستا تەنها ئەو قورئانەیە نە یەکێکی تر، ئایا حوکمی چێیە کە کەسێک لە قورئانێکی تر بخوێنی کە جیاوازیی هەیە لەگەڵ قورئانەکەی ئیمام حەفس؟؟؟.
“أتمنى أن يصل الدين إلى أهل السياسة.. ولا يصل أهل الدين إلى السياسة = داخوازم کە ئایین بگات بە دەستەودایەرەی ڕامیارەکان.. بەڵام، برادەرانی ئاینیی نەگەن بە ڕامیاری” (محمد متولي الشعراوي)
٠٨ ٠٦ ٢٠٢١
درێژەی هەیە

